گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە

2020.09.03 - 22:21
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە

ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی شکاندنی ڕەحلەی ناو پۆلی قوتابخانەیەک لەلایەن چەند قوتابییەکەوە و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ناوی قوتابخانەکە و ناوی ئەو قوتابیانە دەستنیشانکراون و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 

لە ڕونکردنەوەیەکدا وەزارەتی پەرەوەردەی هەرێم ڕایگەیاند: "پاش بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیەک کە تیایدا سێ قوتابی لەقوتابخانەیەک رەحلەکانی ناو پۆلێکی خوێندن دەشکێنن کە موڵکی گشتییە وە ڤیدیۆی ئەو رەفتارە نەشیاوەیان لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردۆتەوە، بەهەمولایەکی رادەگەیەنین کە پاش بەدواداچوون ناوی قوتابخانەکە و ناوی ئەو قوتابیانە دەستنیشانکراون."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: " وەزیری پەروەردە بەرێوبەری گشتیی پەروەردەی هەولێری راسپاردووە کە رێککاری یاسایی و کارگێریی پێویست لەوبارەیەوە بگیرێتەبەر ."