ناس کورد-
دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا و گەڕانەوەی بۆ فەڕەنسا، سەرۆکی فەڕەنسا پەیامێکی بۆ سەرۆککۆماری عێراق نارد و ڕایگەیاند، دەیەوێت بەرگری لە گەلی عێراق بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە تویتێکدا ڕایگەیاند: "سوپاس بۆ بەرهەم ساڵحی خۆشەویست و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کە لە بەغدا پێشوازیان لێکردم، کۆمەڵێک ئاڵەنگاری زۆرمان لەپێشە و من دەمەوێت بەرگری لە هاووڵاتیانی عێراق بکەم."
سەرۆکی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشكردووە: " دەتوانن پشت ببەستن بە پەیوەندیم لەگەڵتان و لەگەڵ ھاوبەشەکانمان کار دەکەین بۆ فراوانکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی."
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە 2ی ئەیلولی 2020، ماکرۆن بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومی و حزبی کۆبووەوە، یەکیک لە تەوەرەکانی گفتوگۆکانیش، هێرشەکانی تورکیا بوو لەسەر خاکی عێراق.