ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە حکومەت پڕۆژە یاسایى بودجەى ساڵى 2021 ڕەوانەى پەرلەمان دەکات و دەشڵێت، نزیکەی 230 پلەی وەزیفی لەناو بودجەدا جێیکراوەتەوە.
عەبدولهادى سەعیدى، ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق بەمیدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، لەئێستادا ئەنجومەنى وەزیران سەرقاڵى ڕێکخستن و تەواوکردنى چەند بەندێکى پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021ی فیدراڵە و ئەو بودجەیەش جیاوازە لەساڵانى ڕابردوو.
ئاماژەى بەوەشکردووە، نزیکەى 230 پلە وەزیفی لەناو بودجەکەدا جێکراوەتەوە و بەمنزیکانەش ئەنجومەنى وەزیران ڕەوانەى پەرلەمانى دەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەچەند ڕۆژى ڕابردووشدا شاندێک لەوەزارەتەکانى دارایى و پێشمەرگە بۆ تاووتوێ کردنى چەند پرسێکى تایبەت بەشایستە داراییەکانى هەرێم لەپڕۆژە یاسایى بودجەدا سەردانى بەغدایان کرد.