گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی قسەی ماکرۆن لەسەر کێشەکانی هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

2020.09.03 - 16:57
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی قسەی ماکرۆن لەسەر کێشەکانی هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی دوێنێیدا لە بەغدا، سەرۆکی فەڕەنسا داوای لە بەغدا کردووە ڕێکەوتنێکی درێژ بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەگەڵ هەرێم واژۆ بکەن و ئاماژەی بەوەشکرد، بەمنزیکانە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشەوا هەورامی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: " لەسەردانی ماکرۆن و دیداری لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ماکرۆن خۆی وتوێتی ئەمساڵ سەردانی هەولێر دەکات و تەئکیدی لەوە کردووەتەوە، دیدارەکانی سەرۆکی فەرەنسا بە هاوبەشی بوون لەگەڵ بەغدا، بەڵام لەگەڵ سەرۆکی هەرێم خۆی داوایکردووە دانیشتنێکی تایبەت هەبێت و لەدوو دیداردا یەکیان بە تەنها بووە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "ماکرۆن زۆر باسی گرنگی هەرێمی کوردستانی کردووە بەڵێنی پاڵپشتی بەردەوامی فەرەنسای بۆ هەرێم داوە، ئەم پەیامەشی بە لایەنە عێراقییەکان گەیاندووە کە دەبێت ئەم مەسەلەیە لەبەرچاو بگرن."

 

بەوتەی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، ماکرۆن داوای لە بەغدا کردووە ڕێکەوتنێکی درێژ بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆ بکەن.

 

پێشەوا هەورامی ئاماژەی بەوەشكردووە، بەگشتی پێگەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و لە کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی فەرەنساش جدیتر لە رابردوو باسی مافەکانی کورد و بەگرنگ وەرگرتنی پێگەی کورد کراوە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو پەیامە گەیشتووەتە عێراق و بەم نزیکانە لەسەر داوای بەغدا شاندێک بۆ دانوستان سەردانی بەغدا دەکەن.