گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆردومانێكى ناديار لە سوريا گروپێكى چەكداريى عێڕاقى سەربە ئێران لەناو دەبات

2020.09.03 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
بۆردومانێكى ناديار لە سوريا گروپێكى چەكداريى عێڕاقى سەربە ئێران لەناو دەبات

ناس کورد- 

 ڕوانگەى سوريى بۆ مافەكانى مرۆڤ رایگەیاند، بەهۆى بۆردومانێكى فڕۆكە جەنگيەكان كە ئەگەرى هەيە ئيسرائيلى بن لە ڕۆژهەڵاتى سوريا 16 چەكدارى گروپێكى سەربە كۆمارى ئيسلامى ئێران كوژران. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەبدولرەحمان رامى، بەڕێوەبەرى ڕوانگەكە بە ئاژانسى فرانس پرێسى وتوە، چەكدارەكان سەر بە گروپێكى چەكداريى عێراقی نزيك لە تارانن، لە دەوروبەرى شارى مەيادين 7 چەكداريان كوژراون و 9 چەكدارەكەى تريان لە باشورى ئەلبو كەمال لە ريفى دێرەزوور كوژراون.

 

لاى خۆيەوە ڕوانگەى سوری بۆ مافەكانى مرۆڤ لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، بۆردومانەكە پێگەيەكى ميليشياكانى "حزبوڵڵا"ى عێراقى كردووەتە ئامانج كە 5 كيلۆمەتر لە قەڵاى رەحبە لە دەوروبەرى شارى مەيادين لە ريفى دێرەزورى ڕۆژهەڵات دوورە.

 

جەختیشى كردوەتەوە، لەوانەيە ژمارەى كوژراوەكان زياد بكات، چونكە برينداريش هەيە و هەندێكيان بارودۆخيان مەترسيدارە.

 

شەوى ڕابردو ڕژێمى سوريا بڵاويكردەوە، بەرگرييە ئاسمانيەكانيان بەرپەرچى ژمارەيەك موشەكى داوەتەوە كە بەرەو فڕۆكەخانەى تيفۆر لە پارێزگاى حمس لە ناوەڕاستى وڵات هەڵدراون، هيچ زيانێكى گيانييان بەدواوە نەبووە.

 

لەماوەى ئەم هەفتەيەدا ئەوە سێيەم بۆردومانى لەو جۆرەيە لە سوريا، ڕۆژى (دووشەممە)ش بۆردومانەكانى ئيسرائيل 3 سەربازى سورييان كوشت و 7 سەربازى گروپە چەكدارەكانى سەربە ئێرانيشيان بريندار كرد، هەروەها هاووڵاتيەكى مەدەنيش كوژرا.

 

بۆردومانەكان بۆ سەر پێگە سەربازيەكانى ڕژێمى سوريا لە باشورى خۆرئاواى ديمەشق و گروپە چەكداريەكانى سەربە ئێران لەناويشياندا حزبوڵڵاى لوبنان بوون، بەتايبەتى لە ريفى درعاى باكور لە باشورى سوريا.

 

لە سەرەتاى مانگى 8 يش ڕژێمى سوريا بڵاويكردەوە، بەرگرى ئاسمانى وڵاتەكەى بەرپەرچى چەند بۆردمانێكى ئيسرائيلى داوەتەوە لە باشورى سوريا، بە دەگمەن ئيسرائيل بەرپرسارێتى خۆى لە بۆردومانەكان ڕابگەيەنێت.

 

بەڵام بەردەوام ئەو وڵاتە دان بەوەدا دەنێت كە بەردەوام دەبێت لە بەرپەرچدانەوەى ئێران تا جێپێى سەربازى خۆى لە سوريا توند نەكات و چەكى پێشكەوتوو نەدات بە حزبوڵڵاى لوبنان.