گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانى عێراق وادەى دانیشتنى یەکەمى وەرزى تەشریعى دیارى کرد

2020.09.03 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانى عێراق وادەى دانیشتنى یەکەمى وەرزى تەشریعى دیارى کرد

ناس کورد-

ئەمیندارى گشتى پەرلەمانى عێراق ئەنجامدانى دانیشتنى داهاتووى پەرلەمانى عێراقى دیارى کرد کە دەبێتە یەکەم دانیشتنى وەرزى تەشریعى پەرلەمانى عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سیروان عەبدوڵا سیرینى، ئەمیندارى گشتى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد " ڕۆژى شەممەى داهاتوو دانیشتنى یەکەمى وەرزى یەکەمى تەشریعى لە ساڵى سێهەمى تەشریعى لە خولى چوارەمى پەرلەمانى عێراق ئەنجام دەدرێت".

 

بەگوێرەى راگەندراوەکە دانیشتنەکە لە کاتژمێر 1ى پاشنیوەڕۆ لە باڵەخانەى پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.

 

سیرینى لە راگەیەندراوەکەیدا ئاگادارى ئەندامانى پەرلەمانى عێراقى کردەوە کە لە کات و شوێنى دیاریکراودا ئامادەبن.