گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم چێشتخانەى ئیسرائیلى لە ئیمارات دەکرێتەوە [وێنە]

2020.09.03 - 13:18
یەکەم چێشتخانەى ئیسرائیلى لە ئیمارات دەکرێتەوە [وێنە]

ناس کورد-

هەژمارى ئیسرائیل بە عەرەبى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ئاشکراى کرد کە بۆ یەکەمجار لە دەوڵەتى ئیمارات چیشتخانەیەکى حەڵاڵى ئیسرائیلى رەزامەندى لایەنە حاخامییە تایبەتمەندەکان بەدەستدەهێنێت و بەمزووانە دەست بە کارەکانى دەکات لەو وڵاتەدا.

 

هەژمارە رەسمییەکەى ئیسرائیل لە تویتەر ئەو هەنگاوەى بە هەنگاوێکى گرنگ ناوبرد لەدواى ئەنجامدانى رێککەوتنى ئاشتى لەنێوان ئیمارات و ئیسرائیل.

 

هاوکات هەژمارەکەى ئیسرائیل وێنەیەکى لە بەڵگەنامەى ڕێگەپێدانى کردنەوەى چێشتخانە ئیسرائیلییەکە بڵاوکردۆتەوە.