گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 كۆرۆنا جیهانی بەگیرهێناوە

یەكێك لە دەوڵەمەنترین وڵاتەكانی جیهان پارەی لێبڕاوە

2020.09.03 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
یەكێك لە دەوڵەمەنترین وڵاتەكانی جیهان پارەی لێبڕاوە

ناس کورد-

ژمارەیەك لە دەوڵەتانی كەنداو بەهۆی پاشەكشەی فڕۆشی نەوت لە بازاڕە جیهانیەكاندا كێشەی داراییان بۆ دروستبووە، بەتایبەتی كە بەهۆی بەردەوامبونی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا كۆت و بەند لەسەر چەندین كەرت دانراون و ئەوەش بووەتە هۆی كەمبونەوەی بەكارهێنانی سوتەمەنی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی بڵاویكردەوە، ئەم دیمەنەی كە قەیرانی كۆرۆنا سەپاندویەتی خەریكە دەبێت بە قەیرانێكی بێپێشینە لە مێژووی نوێی دەوڵەتانی كەنداودا، بۆیە بەهۆی ئەوەشەوە خەرجی گەورە كەمبوەتەوە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا "ئەنەس ساڵح" وەزیری دارایی كوێت لەساڵی 2016 ئەوەی راگەیاند كە كاتی ئەوە هاتوە خەرجیەكان كەمبكرێنەوە و ئامادەكاری بكرێت بۆ ژیانی دوای نەوت.

 

رونیشكراوەتەوە، دوای چوار ساڵ كوێت كە یەكێكە لە دەوڵەمەنترین وڵاتەكانی جیهان شەڕی دابینكردنی خەرجیەكانی دەكات، دابەزینی زۆری نرخی وزە پرسیاری قوڵی دەربارەی چۆنێتی ئیدارەدانی ئەم قەیرانەی لەلایەن دەوڵەتانی كەنداوەوە دروستكردوە.

 

بەدوای ئەویشدا "مریەم عەقیل" شوێنگرەوەی ئەنەس لەسەرەتای ئەمساڵدا پێش ئەوەی وەزارەتەكە جێبهێڵێت پێشنیاری ئەوەی كرد كە چاو بە موچەی كەرتی گشتیدا بخشێنرێتەوە كە گەورەترین قورساییە لەسەر دارایی گشتی دەوڵەت.

 

هەر بەدوای ئەویشدا "براك شیتان" كە مانگی دووی ئەمساڵ بوە وەزیری دارایی كوەیت هۆشداریدا لە نەبونی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچەی دەوڵەت لە دوای مانگی ئۆكتۆبەر.

 

"فواز سرین" سەرۆكی كۆمپانیای "بنسیری" بۆ پەیوەندیە سیاسیە داراییەكان سەبارەت بە بارودۆخی كوێت دەڵێت، رۆژێك خەبەرمان دەبێتەوە و دەزانن كە هەموو پاشەكەوتەكەمان خەرجكردوە، لەبەر ئەوە نا كە سەیری هەژمارە بانكیەكەمانمان نەكردوە بەڵكو لەبەر ئەوەی سەیرمان كرد و وتمان لەوانەیە كێشەیەكی بانكی هەبێت، دواتر گرانبەهاترین كاتژمێری "ڕۆلێكس"مان كڕی (ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ قەیرانەكانی كوێت).

 

كەوتنی ئازاد

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی دەڵێت، بڕیارە ئەمساڵ هەناردەی نەوت و غازی كوێت دابەزێت بۆ نزیكەی 50%ی بەرزترین ئاستی كە لەساڵی 2014 بوە.

 

نرخی نەوتی خاو 45 دۆلاری تێپەڕاندوە بەڵام تائێستا نرخەكەی زۆر نزمە بە بەراورد بە كاتەكانی سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێشتر، سعودیەش لای خۆیەوە هەوڵی سنورداركردنی سود و سەپاندنی باج دەدات بۆ روبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی.

 

هەرچی وڵاتەكانی بەحرەین و عوممانە كە یەدەگیان بچوك و كەمە، هەوڵی قەرزكردن دەدەن بۆ روبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی و داوا لە دەوڵەتە دەوڵەمەندەكانی دراوسێشیان دەكەن كە هاوكاریان بكەن.

 

بلومێرگ پێشی وایە، كوێت نمونەیەكی زیندوە بۆ ئەو قەیرانەی دەوڵەتانی كەنداوی تێدا دەژی، تائێستاش 90%ی داهاتەكەی پشت بە نەوت و سوتەمەنیەكان دەبەستێت، 80%ی كوێتیەكان موچە لە دەوڵەت وەردەگرن و بەراورد بە كەرتی تایبەت موچەیەكی بەرزتریان هەیە.

 

خەرجی خێزانێكی مامناوەند لە كوێت بۆ شوێنی نیشتەجێبون و سوتەمەنی و خۆراك 2000 دۆلارى مانگانەیە، موچە و پشتگیری سێ‌ لەسەر چواری داهاتی دەوڵەت دەبات، لەساڵی 2014 یشەوە ئەو وڵاتە 7 جار كورتهێنانی لە بودجەدا هەبوە.