گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داعش لە ئەنبار ژمارەيەك پاسەوانى سنوريى كوشت ’يەكێکيان نەقيبە’

2020.09.03 - 10:28
App store icon Play store icon Play store icon
داعش لە ئەنبار ژمارەيەك پاسەوانى سنوريى كوشت ’يەكێکيان نەقيبە’

ناس كورد-

لە بۆسەيەكى چەكدارانى ڕێكخراوى داعشدا لە خاڵێكى سنوريى لە پارێزگاى ئەنبار ژمارەيەك سەربازى پاسەوانى سنورى عێراق كوژران كە يەكێکيان ئەفسەرە بە پلەى نەقيب.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، شەوى رابردوو لەنێوان شارەكانى تكريت و كەركوك ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو تەقيوەتەوە كە بووە هۆى كوشتنى ژنێك و برينداربوونى سێ ئەندامى هێزە ئەمنيەكان.

 

ڕونيشكراوەتەوە، شانەى ڕاگەياندنى ئەمنى سەبارەت بە تەقينەوەكە بڵاويكردوەتەوە كە ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو بووە و لە خاڵە پشكنينەكەدا لەسەر پردى مريەم بيك لەسەر ڕێگەى تكريت - كەركوك تەقيوەتەوە، بەهۆى ئەوەشەوە ژنێك كوژراوە و سێ ئەندامى هێزە ئەمنيەكان برينداربوون.

 

ماڵپەڕەكە ئەوەشى بڵاوكردوەتەوە، بەگوێرەى زانياريەكانى سەرچاوەكان لە عێراق چەكدارانى داعش بۆسەيەكيان بۆ ژمارەيەك پاسەوانى سنور لە يەكێك لە خاڵە سنوريەكان لە پارێزگاى ئەنبار داناوە، بەهۆى ئەوەشەوە ژمارەيەك پاسەوانى سنور كە يەكيان ئەفسەرە بە پلەى نەقيب كوژراون.

 

لە سەرەتاى ئەمساڵەوە هێرشەكانى چەكدارانى داعش زياديان كردووە بەتايبەتى لە پارێزگاكانى كەركوك، سەڵاحەدين، ديالە كە بە "سێگۆشەى مەرگ" ناسراون.

 

عێراق لەساڵى 2017 سەركەوتنى بەسەر ڕێكخراوى داعش ڕاگەياند كە يەك لەسەر سێى خاكى عێراقى داگيركردبوو لەساڵى 2014، بەڵام تائێستاش ئەو ڕێكخراوە لەڕێگەى شانە نوستوەكانى و گروپى بچوكەوە لە ناوچەيەكى فراوانى عێراق هێرش ئەنجام دەدات.