کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ داواکراوێکیان بە برینداری لە گەڕکێکى هەولێر دەستگیرکردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاسایشی هەولێر بۆ ناس کورد-ی ناردووە هاتووە، هێزەکانیان توانیویانە تۆمەتبار (أ ف) دەستگیربکەن بکەن کە فەرمانی دستگیرکردنی هەبوو بەپێی ماددەی (14)ی مخدرات و پێشوتریش لەسەر کەیسی کوشتن حوکمدرابوو و پێشینەی لەچەندین تاواندا هەبووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، "لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا ڕووبەڕووی هێزەکانمان بۆتەوە و تەقەی کردووە و نارنجۆکێکی دەستی هاویشتووە و پاشان بە برینداری دەستگیرکرا."