گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى نەوت لەبارەى لێخۆشبوون لە عێراق لە رێککەوتنەکەى ئۆپیک رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

2020.09.03 - 09:44
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى نەوت لەبارەى لێخۆشبوون لە عێراق لە رێککەوتنەکەى ئۆپیک رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتى نەوتى عێراق پابەندبوونى عێراقى بە ڕێککەوتنامەکەى ڕێکخراوى ئۆپیک دوپاتکردەوە بۆ کەمکردنەوەى هەناردەکردنى نەوت و رەتیکردەوە هیچ هەوڵێک لەئارادا بێت بۆ ئەوەى عێراق لەو رێککەوتنە ببەخشرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عاسم جیهاد، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، وەزارەتى نەوت سەرجەمى ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە ئاماژە بە هەوڵى عێراق دەدەن بۆ لێخۆشبوون لە رێککەوتنە نەوتییەکەى ئۆپیک.

 

وتیشى "ئەو هەواڵانە راست نیین و هیچ بنەمایەکیان نییە و بە پێچەوانەى ئەوەى بڵاوکراوەتەوە عێراق بەتەواوەتى پابەند دەبێت بەو ڕێککەوتنەوە".

 

لێدوانەکەى وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق لە کاتێکدایە کە پێگەى Oil Price ى تايبەتمەند لە بوارى نەوتدا بڵاويكردوەتەوە، عێراق چەندين جار داواى لە ڕێكخراوەكە كردوە كە بڕيارى كەمكردنەوەى هەناردەى نەوت ئەوان نەگرێتەوە. 

 

ئاژانسى هەواڵى عێراقييە بڵاويكردوەتەوە، وەزيرى نەوتى عێراق ئاشكرايكردوە كە هەوڵى ئەوە دەدەن ڕێكکەوتنەكە عێڕاق نەگرێتەوە و ئەو بابەتەش لەگەڵ وەزيرانى نەوتى ڕێكخراوەكە لە سێ كۆبونەوەى يەك لەدواى يەك باسكراوە. 

 

عێراق بەشێوەيەكى تەواوەتى پشت بە داهاتى نەوت دەبەستێت بۆ دابينكردنى خەرجيەكانى و پشتگيركردنى ئابوريى، بۆيە داڕمانى نرخى نەوت و كەمكردنەوەى بڕى هەناردەش زۆر قورس دەبێت لەسەر ئابورييەكە و داهاتى بودجەى. 

 

لەچەند مانگى ڕابردودا ئۆپێك پەستانى خستە سەر عێراق بۆ پابەندبوون بە ڕێكکەوتنى كەمكردنەوەى بەرهەم زۆربەى پەستانەكانيش لەلايەن سعوديەوە بوون، ئامانجى ڕێكکەوتنەكە بۆ بەدەستهێنانەوەى نرخى نەوتە كە بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا و كەمبونەوەى خواست لەسەرى هاڕەى كرد. 

 

عێراق بەڵێنى ئەوەيدا ڕۆژانە 400 هەزار بەرميل هەناردە کەمبكاتەوە لەمانگى هەشتەوە، ئەوەش لەپێناو قەرەبووكردنەوەى ئەو ماوەيەى پابەندنەبووە. 

 

سەرەڕاى بەڵێنەكان عێراق بە تەواوەتى پابەندى ڕێكکەوتنەكە نەبووە، بەڵام لەمانگى هەشتدا هەناردەى ڕۆژانەى دابەزاند بۆ 2 مليۆن و 597 هەزار بەرميل، لەكاتێكدا لە مانگى شەشدا 2 مليۆن و 763 هەزار بەرميلى هەناردە دەكرد، ئەوەش بەپێى داتاكانى وەزارەتى نەوتى عێراق. 

 

بەپێى ڕوپێوى مانگانەى ئاژانسى ڕۆيتەرز، لەمانگى 8دا عێراق هەناردەى نەوتى كەمكردووەتەوە و گەيشتوەتە ئەوپەڕى پابەندبوونى بە ڕێكخراوەكەوە لە چەند ساڵى ڕابردودا، بەڵام هێشتا پابەندبونەكەى 100% نييە بەپێى داواكاريەكانى ڕێكخراوى "ئۆپێك +".