گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڕەشەى گرتنەبەرى هەڵوێستى توند دەكرێت

پەرلەمانتارێکى عێراق: عێڕاق غاز هاوردە دەكات و هەرێمى كوردستانيش بە توركياى دەفڕۆشێت

2020.09.02 - 18:47
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى عێراق: عێڕاق غاز هاوردە دەكات و هەرێمى كوردستانيش بە توركياى دەفڕۆشێت

ناس کورد- 

ئەندامێکى ليژنەى نەوت و غازى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، كۆمپانيايەكى ئيماراتى لە هەرێمى كوردستان ياداشتێكى لێكتێگەيشتنى لەگەڵ توركيا واژۆكردووە بۆ هەناردەكردنى غازى سروشتى لە دەرەوەى ياسا، بەڵێنيش دەدات لەناو پەرلەماندا هەڵوێستى تونديان هەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هومام تەميمى، ئەندامى ليژنەى نەوت و غازى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێكى رۆژنامەوانيدا ئاماژەى بەوە كرد "وەزارەتى سامانە سروشتيەكانى هەرێمى كوردستان پێشتر لەگەڵ كۆمپانياى "هيلال"ى ئيماراتى گرێبەستى واژۆكردوە بۆ بەرهەمهێنانى غازى سروشتى لە هەرێم".

 

ڕونيشيكردەوە "ئەو كۆمپانيايەش ياداشتێكى لێكتێگەيشتنى لەگەڵ توركيا واژۆكردوە بۆ هەناردەكردنى غازى هەرێم ئەوەش لە دەرەوەى چوارچێوە ياسايى و دەستورييەكان".

 

ئەو پەرلەمانتارە لەو بڕوایەدایە، ئەو هەنگاوە دزينى ئاشكراى سەروەت و سامانى گەلى عێڕاق و بەهەدەردانى پارەى گشتييە، وتیشى "لەكاتێكدا عێراق غازى سروشتى هاوردە دەكات دەبينين هەرێمى كوردستان هەناردەى دەكات بۆ دەرەوە".

 

 ئەندامەكەى ليژنەى نەوت و غازى پەرلەمانى عێراق هێماى بۆ ئەوەشكرد، ئەو هەنگاوە ناياساييە و پێمانوايە بە ئاگادارى سەرۆكوەزيرانى عێڕاق كراوە، ئەگەر جوڵە نەكات بۆ وەستاندنى ئەو پێشێلكارى و دزيەى سەروەت و سامانى گەل ئەوا لەناو پەرلەماندا هەڵوێستى توندمان دەبێت لەگەڵ دەستپێكردنەوەى دانيشتنەكان.