گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانى کۆبوونەوە ’جەخت لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکان کرایەوە’

2020.09.02 - 18:13
بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانى کۆبوونەوە ’جەخت لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکان کرایەوە’

ناس كورد-

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى سەرۆککۆمارى عێراق و سەرۆکى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە "له‌ درێژه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌ به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە،2ى ئەیلوولى 2020) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆککۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبووه‌وه‌.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا سەبارەت بە ھەلومەرجی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌ و باسیان لە گرنگیی یه‌کخستنی هێز و تواناکان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و زاڵبوون به‌سه‌ر ناکۆکییه‌کاندا، کرد.

 

راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌که‌دا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بێ جیاوازی، کرایه‌وه‌.