ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان لە 24 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 3732 توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و سەبارەت بە هەرێمى کوردستان ڕێژەى چاکبوونەوە بەمجۆرە پۆڵێن کراوە: سلێمانى 88، هەولێر 278، دهۆک 83، کەرکوک 173.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 3946 توشبووى نوێ تۆمارکراوە، لەو ڕێژەیە تۆمارکردنى توشبووى نوێ لە هەرێمى کوردستان بەم جۆرە بووە: سلێمانى:147، هەولێر 167، دهۆک: 268، کەرکوک: 128.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق ژمارەى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا دیارى کراوە کە سەبارەت بە شارەکانى هەرێمى کوردستان بریتى بووە لە : سلێمانى: 12، هەولێر:8، دهۆک:7، کەرکوک:2.