ناس کورد-
ڕۆژنامەيەكى توركى ئۆپۆزسيۆن ئاشكراى كرد، ئەو ئەميرەى داعش كە توركيا دەستگيركردنى ڕاگەياند، پێشتريش 6 جارى تر دەستگير كراوە، بەڵام دواتر ئازادكراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەى "زەمان" بڵاويكردوەتەوە، ئەو كەسەى كە دەوترێت ئەميرى ڕێكخراوى داعشەو و ناوى "مەحمود ئۆزدان"ە دەسەڵاتدرانى توركيا دەستگيريان كردوە، پێشتريش زياتر لە جارێك دەستگير كراوە.
ڕونيشكراوەتەوە، ئۆزدان چەند جارێك لە پرۆسە ئەمنيەكاندا دەستگيركراوە و فەرمانى دەستگيركردنى بۆ دەرچووە، بەڵام لە هەموو جارەكاندا ئازادكراوە.
ڕۆژنامەکە رونیکردەوە، بەگوێرەى بڵاوكراوەكان ئەو ناوە لە ساڵى 2017 ەوە تا ئێستا 6 جار دەستگيركراوە، بەپێى هەندێك گێڕانەوەش 4 جارى تر دەستگيركراوە.
ڕۆژنامەكە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، هەروەها گێڕانەوەى سێيەميش هەيە كە باس لەوە دەكەن "مەحمود ئۆزدان" كە توركە پێشتر 3 جارى تر دەستگيركراوە بە تۆمەتى فرت و فێڵ و هەڵخەڵەتاندن، بەڵام لە هەموو جارەكاندا دەستبەجێ ئازادكراوە.