گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچیرڤان بارزانی بۆ کازمی: کورد شانازی بە عێراقیبوونی خۆیەوە دەکات

2020.09.02 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی بۆ کازمی: کورد شانازی بە عێراقیبوونی خۆیەوە دەکات

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێم لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، "کورد شانازی بە عێراقیبوونی خۆیانەوە دەکەن".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵی خۆی بە هەنگاوە ئەرێنییەکان دەربڕیوە بۆ پەرەپێدانی کاری هاوبەش لەنێوان حکومەتى هەرێم و بەغدادا.

 

ڕاشیگەیاندووە کە "کورد شانازی بە عێراقیبوونی خۆیانەوە دەکەن و دەیانەوێت بەردەوامی بە کارەکانیان بدەن بۆ سەقامگیری و ئاسایش و سەروەری عێراق بدەن."

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى نوسینگەى سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەردوولا چەندی بابەتێکی گرنگیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردولا تاوتوێ کردووە لەژێر سەقفی دەستوردا.

 

هاوکات خەتکراوەتەوە لەسەر گرنگی "ڕۆڵی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستمی بەرگریی عێراقی."

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەتەوەرێکى دیکەدا باس لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کراوە ، هەروەها هەوڵ و هەماهەنگییە بەردەوامەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى شانە نوستووەکانى داعش باسى لێوە کراوە.

 

me_ga.php?id=809me_ga.php?id=807me_ga.php?id=808me_ga.php?id=810