گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەر کەسێکتان بینى لەو سنورە تەقەى لێبکەن’’

’’یەکسەر بیکوژن’’.. چەند بڕیارێکی نهێنى سەرۆکەکەى کۆریای باکور لەبارەى کۆرۆنا

2020.09.02 - 12:59
App store icon Play store icon Play store icon
’’یەکسەر بیکوژن’’.. چەند بڕیارێکی نهێنى سەرۆکەکەى کۆریای باکور لەبارەى کۆرۆنا

ناس کورد-

بەرپرسانى کۆریاى باکور هێزى ئەمنیی سوپا و پۆلیسى زیاتریان ڕەوانەى ناوچە سنورییەکانى نێوان چین و کۆریا کرد بۆ ئەوەى هەر کەسێکیان لەو ناوچە سنورییە بینى تەقەى لێبکەن و بیکوژن، ئەوەش بەمەبەستى ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕادیۆى ئاسیایى ئازاد بڵاوى کردەوە، بڕیارەکانى پیونگ یانگ لە شەوى پێنجشەممەى ڕابردووەوە چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

 

پۆلیسى شارى هۆیریۆنگى کۆریاى باکور لەسەر سنورى چین ڕایگەیاند، هەر کەسێک لەو ناوچەیەدا ببینێت دەکوژێت بێ لەبەرچاوگرتنى بوونى لەو ناوچەیەدا.

 

بەپێى ئەو میدیایە، ئەو بڕیارە بەدریژایى هەزار و 400 کیلۆمەتر لەو سنورەدا جێبەجێ دەکرێت تا کۆتایهاتنى پەتاکە، ئەوەش بەمەبەستى ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنى ڤایرۆسەکە لەڕێگەى پەیوەندیکردنى هاوڵاتینى چینیەوە.

 

ئەو بڕیارەش کاتێک دەرکراوە کە لەچەند مانگى ڕابردوودا چین پاشەکشەیەکى بەرچاوى لەتۆمارکردنى حاڵەتى توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنادا کردووە.

 

حکومەتى کۆریاى باکور هێزى زیاترى پۆلیسى ڕەوانەى کردووە بۆ جێبەجێکردنى بڕیارە نوێیەکە و فەرمانى پێکردوون ئەوەى کە لەناوچە سنورییەکانیانەوە نزیک ببێتەوە تەقەى لێبکەن وبیکوژن.

 

ناوچە سنورییەکانى نێوان کۆریاى باکور و چین بۆشایى زۆرى تێدایە ئەوە سەربارى هەوڵى ئەو دوو حکومەتە بۆ پڕکردنەوەى هۆکارەکەشى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئابورى کۆریاى باکور پشتى بە باقاچاخى شتومەک بۆ چین و بەپێچەوانەوە بەستووە.

 

چەند مانگێکە و دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەجیهاندا کۆریاى باکوور تۆمارنەکردنى هیچ حاڵەتێکى کۆرۆناى ڕادەگەیاند، بەڵام پێش چەند هەفتەیەک بارى نائاسایى ڕاگەیاند ئەوەش پێش تۆمار کردنى یەکەم حاڵەتى کۆرۆنا لەو وڵاتەدا.



میدیاى فەرمیى کۆریاى باکوریش ئەوەى بڵاویکردەوە: "دژومن هەوڵى بڵاوکردنەوەى ڤایرۆسەکە دەدات لەناوچە سنورییەکانەوە" و داواشى کرد هیچ جۆرە چالاکیەک لەنزیک هێڵێى سنورى نێوان هەردوو وڵات ئەنجامنەدرێت.