گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

منداڵەکەى دەترسێ و دەگری

’’بگەڕێوە بۆ سعودیە’’.. ڕەفتاری دەمارگیرانەى پیاوێکی پیری بەریتانی لەدژی ژنێکی باڵاپۆش (ڤیدیۆ)

2020.09.02 - 10:28
’’بگەڕێوە بۆ سعودیە’’.. ڕەفتاری دەمارگیرانەى پیاوێکی پیری بەریتانی لەدژی ژنێکی باڵاپۆش (ڤیدیۆ)

ناس کورد-

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، پیاوێکی بەتەمەنی بەریتانی لە وێستگەیەکی پاسی شاری لەندەن دەستدرێژی زارەکی دەکاتە سەر ژنێکی موسڵمانی باڵاپۆش و پێی دەڵێت، "بگەڕێوە بۆ سعودیە".

 

ڤیدیۆکە لەلایەن ماڵپەڕی دەیلی مەیلەوە بڵاوکراوە و تێیدا پیاوە بەتەمەنەکە بە ژنەکە دەڵێت، "ئێرە شوێنی موسڵمانان نییە"، ژنەکەش بە پیاوەکە دەڵێت "تۆ پیاوێکی شێتیت."

 

وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، ئەو منداڵەکەى لەگەڵ ژنەکە دەبێت دەگری و دەترسێت، پاشان دایکی پێی دەڵێت "هیچ نییە ڕۆڵە مەترسە، مەگری."