گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند وێنەیەکی کۆن و دەگمەن

بە ڕەش و سپى.. شوێنە پيرۆزەكانى مەککە و مەدینە چەندين دەیەیەک پێش ئێستا چۆن بوون؟

2020.09.02 - 09:43
App store icon Play store icon Play store icon
بە ڕەش و سپى.. شوێنە پيرۆزەكانى مەککە و مەدینە چەندين دەیەیەک پێش ئێستا چۆن بوون؟

ناس کورد-

هەروەك خۆشى گەڕان بەدواى ئاڵتون و ئەڵماسدا، ئوسامە فلەيح كە كەسێكى سعوديە و گرنگى بە ئەدەب و گەشت گەڕان دەدات، هەركاتێكیش وێنەيەكى نوێ دەدۆزێتەوە خۆشى منداڵى بۆ دەگەڕێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فلەييح كتێبى "زومى مێژوو"ى لەساڵى 2015 بڵاوكردەوە، لەنێو پەڕەكانيدا ژمارەيەك وێنەى تێدايە كە بەرهەمى ساڵانێكى درێژن لە گەڕان لە سەرچاوە ڕۆژهەڵاتى و ڕۆژئاواييە جياوازەكاندا.

 

كتێبەكە چەند بەشێكى تێدايە كە دەربارەى شوێنە پيرۆزەكانى سعوديە، بۆ نمونە چەندين وێنەى هەردوو حەرەمە پيرۆزەكە و مەدينەى منەوەرەى تێدايە.

 

ئوسامە بە تۆڕى هەواڵیی CNNى وتووە، وێنەى شوێنە پيرۆزەكان بۆ ساڵانى 1890 بۆ 1920 دەگەڕێنەوە، ئەو قۆناغە مێژويى و كاتييە جێى نيگەرانى و ناسەقامگيرى بووە و چەندين گرژى بەخۆيەوە بينيوە، بۆيە زۆربەى وێنەكان مرۆڤيان تێدا نييە ياخود زۆر كەمن.

 

لەئێستادا ئەو شوێنە پيرۆزانە زۆر گۆڕاون و نۆژەنكراونەتەوە و فراوانكراون، ئەوەش بۆ ئەوەى خزمەتگوزارى پێشكەشى سەردانيكەرانى بكرێت، لەگەڵ هێشتنەوەى پيرۆزيى و ڕۆحانييەكەى.

 

فلەييح دەڵێت، ئەو وێنانەى پڕن لە هەست و سۆزێکی قوڵ بە بينەر دەدەن كە وەك گێژاوێكى ناوخۆيى بێدەنگ و هێمن وايە و بەرەو قوڵايى دەتبەن بۆ دورترين خاڵ لە ڕۆحدا.

 

سەبارەت بەجوانى وێنەكان وتويەتى، هەرجارێك دەيانبينم هەستێكى جياوازم دەدەنێ، تووشى شڵەژانم دەكەن و دڵخۆشم دەدەن.

 

كتێبەكەى فلەييح ژمارەيەك وێنەى فۆتۆگرافى تێدايە كە چەندين دەيەيە گيراون لە شوێنە جياوازەكانى سعوديە، هەروەها ژمارەيەك كەسايەتيە ديارەكانى ئەو وڵاتەى تێدايە و زۆرينەى وێنەكان بۆ سەردەمانى 1884 بۆ 1965 دەگەڕێنەوە.

 

وێنەی کەعبە

وێنەی کەعبەی پیرۆز

مزگەوتی پێغەمبەر محەمەد درودی خوای لەسەر بێت

 

مزگەوتی گەورە لە ڕیاز

 

مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری هفوفی سعودیە