گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باوکی مێسی ڕۆشتنی کوڕەکەى لە بەرشەلۆنە یەکلایی دەکاتەوە

2020.09.01 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
باوکی مێسی ڕۆشتنی کوڕەکەى لە بەرشەلۆنە یەکلایی دەکاتەوە

ناس کورد-

بۆ دووەمین ڕۆژی لەسەریەک، لیۆنێل مێسیی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی نەکرد و بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیاش، سبەینێ باوکی یاریزانەکە دەگاتە بەرشەلۆنە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی نزیک لەیانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، 2ی ئەیلولی 2020، خۆرخێ مێسی، باوکی لیۆنێل مێسی بگاتە شاری بەرشەلۆنە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە دەبارەی پرسی ڕۆشتنی یاریزانەکە لە یانە کەتەلۆنییەکە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی باوکی مێسی ئەوەیە ڕێگایەکی تێگەشتن لەگەڵ یانەکەدا بدۆزێتەوە، بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن لەسەر جێهێشتنی یانەکە لەلایەن کوڕەکەیەوە بەشێوەیەکی یاسایی.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای ئاگادارکردنەوەی یانەکە لەلایەن مێسییەوە بەوەی دەیەوێت یانەکە جێبهێڵێت، کێشە لەنێوان هەردوولادا دروست بووە و بەرپرسانی بەرشەلۆنە بەپشتبەستن بەگرێبەستی نێوانیان کە ساڵێکی ماوە، دەیانەوێت ڕێگری لە ڕۆشتنی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بکەن.

 

لەچوارچێوەی ئەو کێشانەشدا، ماوەی دوو ڕۆژە ڕاهێنانەکانی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی نوێ دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام مێسی پەیوەندی بە یانەکەوە نەکردووەتەوە، لەکاتێکدا کەمتر لە دوو هەفتەی دیکە وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا دەستپێدەکاتەوە.

 

زۆرینەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوەدەکەن کە مێسی پەیوەندی بە گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەرسیتییەوە کردووە و ڕێککەوتوون پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە بکات.