گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەرئەنجامەکان کۆتایی ئەمساڵ دەردەچن

دواجار زانایان میوەیەکیان دۆزییەوە کە چارەسەرێکی باشی کۆرۆنای تێدایە

2020.09.01 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
دواجار زانایان میوەیەکیان دۆزییەوە کە چارەسەرێکی باشی کۆرۆنای تێدایە

ناس کورد- 

لە درێژەى هەوڵەكان بۆ دۆزينەوەى چارەسەرى ڤايرۆسى كۆرۆنا، زانايانى كەنەدى پێيانوايە ئەگەرى هەيە چارەسەرێكى باش لە ميوەيەكدا هەبێت كە ئێستا تاقيكردنەوە دەكەن لەسەرى و ئەو ميوەيە ڕێژەى هەوكردنى توشبووان كەم دەكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێكۆڵينەوەكانى پێشوو "تووى ئاساى Acai berries" كە نيشتمانى ڕەسەنى ئەمريكاى باشور و ناوەڕاستە سودێكى باشى هەيە بۆ كەمكردنەوەى هەوكردن.

 

بەپێى ڕاپۆرتە پزيشكيەكانيش، ڤايرۆسى كۆرۆنا كە لە ئێستادا جيهانى بەگيرهێناوە دەبێتەهۆى هەوكردنێكى توند لە توشبوواندا بە تايبەتى لە سيەكاندا و ئەوەش دەبێتەهۆى دروستبوونى كێشەى تەندروستى و گيانلەدەستدان لە هەندێك توشبوودا.

 

لەو چوارچيێوەيەدا مايكڵ فاكۆ، شيكەرەوەى كەنەدى كە ماوەى پێنج ساڵە كار لەسەر "تووى ئاساى"ى كاريگەریيەكەى لەسەر هەوكردن دەكات، لەگەڵ ئانا ئاندريپاتسا دەستيان كردووە بە لێكۆڵينەوە لەسەر كاريگەریيەكانى ئەو ميوەیە لەسەر توشبووانى ڤايرۆسى كۆرۆنا.

 

فاكۆ بە ئاژانسى فرانس پرێسى وتووە، تەنها تاقيكردنەوەيەكە و ئەو ميوەيە تێچووى زۆر نييە و سەلامەتە بۆ خواردن لەلايەن هەمووانەوە، بۆيە شايستەى ئەوەيە تاقيكردنەوەى لەسەر بكرێت.

 

ئەو دوو زانايە لە لێكۆڵينەوەكەياندا 580 توشبووى كۆرۆرنايان وەرگرتووە كە لەو ناوچانەى بەڕازيل و كەنەدان كە ئەو جۆرە ميوەى زۆرە، نيوەى توشبووان ئەو دەرمانەيان دراوەتێ كە لە ميوەكە دروستكراوە و نيوەكەى تريشيان دەرمانێكى وەهمى.

 

تەئكيديشيان كردووەتەوە، هيوايان وايە ئەگەر كاريگەريیەكەى سەلمێنرا زوو خواردنى ميوەكە ببێتە هۆى ئەوەى دواى توشبوون پەتاكە كاريگەرى سەختى نەبێت.

 

فاكۆ دەشڵێت، "تووى ئاساى"  گروپێكى دياريكراو لە پرۆتين دەكاتە ئامانج كە پێى دەوترێت "Inflammasome" كە ڤايرۆسى كۆرۆنا دەيكاتە ئامانج، ئەو پرۆتينە ئەگەر چالاك بكرێت ڕۆڵى دەبێت لە بەرپەرچدانەوەى هەوكردن.

 

بەپێى زانياریيەكان، لێكۆڵينەوەكە 30 ڕۆژ دەخايەنێت و لەكۆتايى ئەمساڵيشدا ئەنجامەكەى بڵاودەكرێتەوە.