گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆتان بۆ کلاسیکۆ ئامادەبکەن

کاتی یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە ئاشکراکرا و ئەوەندەی نەماوە

2020.09.01 - 20:01
App store icon Play store icon Play store icon
کاتی یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە ئاشکراکرا و ئەوەندەی نەماوە

ناس کورد-

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا وادەی دەستپێکردنەوە خولی وڵاتەکەی ئاشکراکرد کە 12ی ئەم مانگەیە و بەگوێرەی کاتی یارییەکانیش، یەکەم یاری کلاسیکۆی ئەم وەرزە لە 25ی مانگی داهاتوو دەبێت و کەمتر لە دوو مانگی ماوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ دووشەممە، 31ی ئابی 2020، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشکی یارییەکانی خولەکەی ڕاکێشا و بڕیارە لە 12 و 13ی ئەم مانگەدا خولەکە دەستپێبکاتەوە و هەفتەی یەکەمی یارییەکان بەڕێوەبچێت.

 

بەگوێرەی تیروپشکەکە، لە هەفتەی یەکەمدا یانەی ڕیاڵ مەدریدی هەڵگری نازناوەکە ڕووبەڕووی خیتافی دەبێتەوە و بەرشەلۆنەش میوانداری یانەی ئاڵتچی دەکات.

 

هاوکات، بڕیارە لە بەرواری 25ی مانگی داهاتوو یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە لە یاریگای کامپنۆ لەنێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید بەڕێوەبچێت و دوورنییە دوای ساڵانێکی زۆر یەکەم کلاسیکۆی بێ مێسی بێت.

 

لەئێستادا بەهۆی خواستی مێسی بۆ ڕۆشتن لە بەرشەلۆنە، ئەو یانەیە بەکێشەیەکی گەورەدا تێدەپەڕێت و لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری نوێدا نازانێت چۆن خۆی ڕیکبخاتەوە، هەرچی یانەی ریاڵ مەدریدیشە بەبێدەنگی سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی یاریزانانی یانەکەیە و ئەوەی ڕاگەیاندووە کە گرێبەستی گەورە ئەنجام نادەن.