گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڤارە فەڕەنسییەکە دیسان كاريكاتێرى سوکایەتی بە پێغەمبەرى ئیسلام (د.خ) بڵاوكردەوە

2020.09.01 - 18:35
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڤارە فەڕەنسییەکە دیسان كاريكاتێرى سوکایەتی بە پێغەمبەرى ئیسلام (د.خ) بڵاوكردەوە

ناس کورد- 

گۆڤاری "چارلى ئيبدۆ"ى فەرەنسى دوبارە وێنەى كاريكاتێرى پێغەمبەرى ئيسلام "درودى خواى لەسەربێت" بڵاوكردەوە، ئەوەش دواى ئەوەى بەهۆى بڵاوكردنەوەى لەساڵى 2015 هێرشى كرايە سەر و 12 كارمەندى ڕۆژنامەكە كوژران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەبارەى دوبارە بڵاوكردنەوەى وێنەى كاريكاتێرەكانەوە، لۆران ريس سۆريسۆ، بەرێوەبەرى گۆڤارەکە ئاماژەى بەوەداوە، وێنەكان لە ژمارەى تازەى گۆڤارەکەدا بڵاودەكرێتەوە، دەتوانرێت ئۆنلاينيش سەيرى بكرێت، ئەوەش چەند كاتژمێڕێك پێش دادگايىكردنى ئەوانەى كە لە لە ساڵى 2015 هێرشيان كردە سەر ڕۆژنامەكە بەهۆى بڵاوكردنەوەى هەمان ئەو وێنانەوە.

 

وێنەكان كە ژمارەيان 12 وێنەيە سەرەتا گۆڤاری "يلاندس بۆستن"ى دانيمارى لە 30ی ئەیلولی 2005 بڵاويكردەوە و دواتر چارلى ئيبدۆ لەساڵى 2006 بڵاويكردەوە، تێيدا پێغەمبەرى ئيسلام "د.خ" بۆمبێكى بەسەرەوەيە لەبرى عەمامە و وەك كەسێكى چەكدار بە چەقۆيەكەوە كە دوو ژنى لە تەنيشتە بە پەچەوە دەردەكەوێت.

 

گۆڤارە فەرەنسييەكە چەندين جار هەڕەشەى لێكرا و ئاگر بەردرايە بارەگاى دەستەى نوسەرانى و دواتر لە مانگى يەكى ساڵى 2015 هێرشكرايە سەر بارەگاكەى و 12 كارمەندى ڕۆژنامەكە كوژران، ئەوەش دەنگۆيەكى جيهانى و خۆپيشاندانى بەدواى خۆيدا هێنا لە فەرەنسا.

 

بەپێى زانياريەكان، لەسەر وێنەكان كە لە بنەڕەتدا دانيماركين نوسراوە "هەمووى لەپێناو ئەمە بوو" بە قەڵەمى نوسەرى كاريكاتۆریست كابۆ كە لە هێڕشەكەى ساڵى 2015 كوژرا.

 

دەستەى نوسەرانى ڕۆژنامەكە لە وتارێكدا باسيان لەوەكردوە، لە ساڵى 2015 زۆر داوامان لێكراوە وێنەى كاريكاتۆرى "محەمەد" بڵاوبكەينەوە بەڵام ڕەتمانكردوەتەوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەوە نا ياسا ڕێگەمان پێدەدات، بەڵام پێويستمان بە هۆكارێكى باش بوو بۆ ئەوە، هۆكارێك كە مانايەكى هەبێت و قسەيەك بۆ گفتوگۆكان زيادبكات.

 

دەشڵێت، دوبارە بڵاوكردنەوەى ئەو وێنانە لەم هەفتەيەدا كە تێيدا ئەنجامدەرانى هێڕشەكەى 2015 دادگايى دەكرێن گرنگە لەلاى ئێمە.

 

بڵاوكردنەوەى ئەو وێنانە لە كاتێكدايە نزيكەى دوو مليار لە دانيشتوانى زەوى موسڵمانن و ژمارەيەكى زۆريش موسڵمان لە وڵاتى فەرەنسا هەيە، ئەوە وەك گاڵتەكردنێك بە مەزنترين و پيرۆزترين كەسايەتى مێژووى مرۆڤايەتى كە پێغەمبەرى ئيسلامە لێكدەدرێتەوە.