گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو مانگە موچەیان وەرنەگرتووە

حکومەتی هەرێم ’’بەنیازە موچەى فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سەر بە بەغداش ببڕێت’’

2020.09.01 - 17:33
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم ’’بەنیازە موچەى فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سەر بە بەغداش ببڕێت’’

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی هەرێم دوو مانگە موچەیان وەرنەگرتووە و حکومەتی هەرێمیش بەهۆکاری ئەوە دەزانێت، دەشڵێت، حکومەتی هەرێم دەیەوێت موچەی ئەوانیش کەمبکاتەوە ئەگەرچی فەرمانبەری حکومەتی عێراقن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردەوە: "چارەسەری کێشەی ئێستای فەرمانگە فیدراڵیەکانی هەرێم کە ماوەی 60 ڕۆژە موچەیان وەرنەگرتووە، هەر ئەو پڕۆژە پێشنیازە کە لە ساڵی 2016 پێشکەشمان کرد و داوامان کرد موچەکانیان لە بەغداوە راستەوخۆ بنێردرێ، حکومەتی هەرێم بە هەموو توانایەوە دژمان وەستایەوە لە کاتێکا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕازیبون."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەو فەرمانگانە میلاکێکی زۆری زیادەیان تێدایە دەبێ چارە بکرێن، دەبێت بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگانە حزبیانە مامەڵە نەکەن و پیشەییانە نەترسن لەوەی داوا بکەن موچەکانیان کە لە بەغداوە دێت لەبری برواتە هەولێر بێت بۆ فەرمانگەکانی خۆیان، ئەو فەرمانگانە کۆمیتە و ناوچە نین دەبێ لە حزب دوربخرێنەوە."

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی گۆڕان ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئێمە لە بەغدا لەسەر خەتین بۆ کیشەی دواکەوتنی موچەکانیان، دەبێت هەردوو وەزارەتی ناوخۆ بە گوێرەی دەستور چارەسەری ئەو بەریوەبەرایەتییە گشتیە بکەن کە لە هەولێر بۆ جنسیە کراوەتەوە، کاتیەتی هەرێم بە یەکجاری دەستهەڵگرێت لە دەستوەردانی کاروباری ئەو فەرمانگانە، چونکە فەرمانگەی فیدراڵیین."

 

هۆشیار عەبدوڵا باسی لەوەشكردووە: "حکومەتی هەرێم رێگە نادات راستەوخۆ بیانخەینەوە سەر بەغدا، بەردەوامیش دەیەوێت سیاسەتە فاشیلەکانی خۆی بەسەر ئەو فەرمانگانەدا بسەپێنێ."

 

ڕونیشیکردووەتەوە: "خولی رابردوو قائیمەشیان پێکردن بۆ ئەوەی داخڵی پاشەکەوتی موچەیان بکەن، ئێمە رێمان لێگرت، ئەمجارەش دەیانەوێت لێبرینی %21 بیناگرێتەوە دژی وەستاوینەتەوە."