ناس کورد-
سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی سێ سیناریۆی دیاری كردووە بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 كە سەرجەمیان پەیوەستە بە هەڵسەنگاندنە پزیشكییەكان، بە دووریشی نازانێت خوێندنی تێکەڵاو ببێتە بژاردەیەك لە خوێندنی باڵا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەنتەرەکە كە ناوەندێكی توێژینەوەی مۆڵەتدراوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕانانی ئایندەیی ژمارە (7)ی‌دا كە ئەمڕۆ سێشەممە، 1ی ئەیلولی 2020، بڵاوکرایەوە ئاماژە بەوە دەكات، ئەوەی لەبارەی پرۆسەی خوێندنی 2020 - 2021ـەوە هەیە تا ئێستا پێشنيازێکى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستيه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن، هاوکات وه‌زاره‌تى پهروهردش تەتەڵەی چەند ئەگەرێك ئەكات كە بریتین لە: خوێندنى ئه‌ليكترۆنى و داخستنی ده‌رگاى قوتابخانه‌كان، تا ئەوکاتەی ئاسۆ و چاره‌سه‌ر سەرهەڵدەدەن، دابه‌شكردنى ڕۆژه‌كانى هه‌فته و پۆلەكان بۆ دوو ماوه‌ى خوێندن، كە دەكاتە سێ ڕۆژ له هه‌فته‌يه‌كدا، لەگەڵ كردنه‌وه‌ى ته‌واوى خوێندن وه‌كو ساڵانى پێشوو، به ڕه‌چاوكردنى ڕێنماييە تهندروستیەکان و دواخستنى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن بۆ سه‌ره‌تای مانگى تشرينى يه‌كه‌م و كەمكردنەوەی كاتژمێره‌كانى خوێندن و قەتیسكردنیان لەبابەتە بنەڕەتییەكان.
بەپێی ڕانانی سەنتەرەكە، هه‌ريه‌ك له‌م سيناريۆنانه گرفتی خۆیان هەیە و پیادەکردنیان ئاسان نييه، بۆنمونە خوێندنی ئەلیكترۆنی، ئاستەنگی نه‌بوونى ژێرخانى ئه‌ليكترۆنى هەیە، "سيناريۆى دابەشكردنی دەوامیش ناگونجێت لەگەڵ دۆخی قوتابخانەكان كە بەشی زۆریان له بنەڕەتدا دوو ده‌وامین، هەرچی سیناریۆی سێیەمشە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە بەپێی هه‌ڵسه‌نگاندنه پزيشكى و توێژينه‌وه‌كان منداڵ و تا ته‌مه‌نى هه‌ژده‌ساڵ كه‌متر ئه‌م په‌تايه كاريگه‌رييان له‌سه‌ر دروست ده‌كات و كاتژمێری کەم و ته‌نها ئه‌و وانە و بابەتانەی سه‌ره‌كين بخوێنرێن و ئەمەش، له دوو سيناريۆكهى تر سه‌ركه‌وتووتر دەردەکەوێت، ئەگەر هه‌ڵسه‌نگاندنه پزيشكيهکان پەسەندی بكات."
لەبارەی خوێندنی باڵاشەوە، ڕاپۆرتەكەی سەنتەری ئایندەیی ئەوە دەخاتەڕوو، سیناریۆی سەرەكیی ئاوێته‌كردنى خوێندنی ئه‌ليكترۆنى و خوێندنى ڕووبه‌ڕووى ناو كهمپهسهكانه به ڕه‌چاوكردنى ئه‌و پێوه‌رانه‌ى كه رێكخراوى يونسكۆ بۆ دهستپێكردنهوەی خوێندن دیاری کردوون، هه‌روه‌ها جۆرێك له نهرمینوواندن و پێدانى ده‌سه‌ڵات به زانكۆكان بۆ رێكخستنەوەی خوێندن بەپێی تایبەتمەندیی و دۆخە ناوچەییەكان.
لەبارەی كردنەوەی ده‌رگاى زانكۆ و په‌يمانگاكان و ئاسايیكردنهوهى ده‌وام لە پێشنيازه‌كه‌ى ئەنجومەنى وەزارەتدا باس له‌وه كراوه به‌شى زۆرى خوێندن له نێو كه‌مپه‌سدا ده‌بێت، له‌وانه (وانه پراكتيکییهكان، وانه سه‌ره‌كيیه‌كان، تاقيكردنه‌وه‌كان، تاقيگه‌كان)، ئه‌مه‌ش به ناڕاسته‌وخۆ به واتای دروستبوونى قه‌ره‌باڵغى دێت، بۆيه بەلای سەنتەرەكەوە باش‌ترين بژارده ئەوەیە لانى كه‌م له زانكۆ تايبه‌ته‌كان كه كه‌متر گرفتى ناڕه‌زايى و به‌شى ناوخۆيى و پێڕاگهيشتنى ئهليكترۆنيیان هه‌يه، خوێندنی ئاوێتەیە.