ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق کەمبوونەوەى ئامارى رۆژانەى توشبوون و گیانلەدەستدان و زیادبوونى ئامارى چاکبوونەوەى توشبووانى کۆرۆناى ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتەکە، لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا سێ هەزار و 404 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، 81 توشبووی تر بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.
ئەو ئامارە کەمترە لە ئامارەکەى دوێنێ، کە سێ هەزار و 757 توشبوو، 83 حاڵەتى مردن تۆمارکرابوو. هەروەها ئامارى چاکبوونەوە زیادیکردووە و 3871 حاڵەت تۆمارکراوە لەکاتێکدا دوێنێ 3722 توشبوو چاکببوونەوە.
توشبووەکانى ئەمڕۆ:
بەغدا رەسافە 463
بەغدا کەرخ 328
مەدینە توب 67
نەجەف 229
سلێمانى 175
هەولێر 189
دهۆك 231
كەربەلا 220
كەركوك 122
ديالە 78
واست 99
بەسرە 200
ميسان 149
بابل 59
دیوانیە 210
زیقار 245
ئەنبار 15
موسەنا 220
نەینەوا 95
سەڵاحەدین 10
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق، لەئێستادا کۆى توشبووان گەیشتووەتە 238338 حاڵەت، 180473 یان چاکبوونەتەوە کە دەکاتە رێژەى (75.7 %)، هەروەها 7123 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.