گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى فلپین فەرمانى تەقەکردن لە بازرگانانى مادە هۆشبەرەکان و کوشتنیان دەکات 

2020.09.01 - 14:18
سەرۆکى فلپین فەرمانى تەقەکردن لە بازرگانانى مادە هۆشبەرەکان و کوشتنیان دەکات 

ناس کورد-

 بەمەبەستی بنبڕکردنی بازرگانی ماددەی هۆشبەر و قەڵاچۆکردنی باندەکانی ئەو بازرگانییە، سەرۆکی وڵاتی فلپین فەرمانیدا بە بەرپرسی باڵای گومرکی وڵاتەکەی بازرگانان و قاچاخچییەکانی ئەو بازرگانییە بەبێ دادگاییکردن بەدەستڕێژی گولـلە بکوژێت.

 

بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان، ڕۆدریگۆ دۆتێرتی، سەرۆکی وڵاتی فلپین بە شێوەیەکی ئاشکرا و لە کۆبوونەوەیەکی پەخشکراوی حکومەتدا داوای لە لیۆناردۆ گیریرۆ، بەرپرسی باڵای گۆمرکی وڵاتەکەی کردووە بازرگان وقاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان ڕاستەوخۆ لەکاتی گرتنیان بە دەستدرێژی گولـلە بکوژن بێ ئەوەی دادگایی بکرێن.

 

ئاماژەش بەوەکراوە، لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتییەکەیدا، سەرۆکی فلپین بەتوندی هەڵمەتەکانی دژ بە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتەکەی دەستپێکردووە.  

 

لەچوارچێوەی هەڵمەتەکەی سەرۆکی فلپین دژ بە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان تائێستا زیاتر لە پێنح هەزار و 700 کەس بەگومانی بازرگانیکردن  بەماددەی هۆشبەر لەو وڵاتە کوژراوون، ئەوەش وایکردووە  ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و وڵاتە ڕۆژئاواییەکان نیگەران بکات و داوای لێکوڵینەوە لە دۆتێرتی و حکومەتەکەی بکەن، بەوپێیەی کە ئەوەی ئەو دەیکات تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتییە".  

 

لای خۆشییەوە سەرۆکی فلپین بەڵێنیدا لە ماوەی دوو ساڵی داهاتووی سەرۆکایەتییەکەیدا زیاترهەڵمەتەکانی دژ بە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان توندتربکاتەوە.