گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گومرگى عێراق پێشبینى بەرزبوونەوەى داهات بەرێژەى %40 دەکات

2020.09.01 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
گومرگى عێراق پێشبینى بەرزبوونەوەى داهات بەرێژەى %40 دەکات

ناس كورد-

بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى عێراق ڕایگەیاند، داهاتى گشتى گومرگ لە سەرتاسەرى دەوازە سنورییەکان لەچەند مانگى داهاتوودا زیادبونێکى بەرچاو بەخۆوە دەبینن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ماوەى دوو مانگە دەستەى گشتى گومرگى عێراق سەرپەرستى راستەوخۆى داهاتى گومرگ دەکات لەخاڵە سنورییەکان، دواى ئەوەى بەفەرمانى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران سوپا کۆنترۆڵى دەروازەکانى کرد.

 

خالد سەڵاح، بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى عێراق بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە "داهاتى گومرگ لەسەرتاسەرى خاڵە سنورییەکان بەرزبوونەوەیەکى بەرچاو بەخۆوە دەبینن لەچەند مانگى داهاتوودا بەرێژەى %40 بەراورد بە هەمان ماوەى ساڵى ڕابردوو".

 

دەستەى گشتى گومرگ لەئێستادا رۆژانە داهاتى گشتى خاڵە گومرگییەکان بڵاودەکاتەوە کە بەشێوەیەکى گشتى رۆژانە لەنێوان دوو بۆ چوار ملیار دیناردایە.

 

لاى خۆیەوە، مازن محەمەد بەڕێوەبەرى گومرگى ئوم قەسر ڕایگەیاند "داهاتى گومرگ لە ئوم قەسرى ناوەڕاست لەمانگى ئابدا زیاتر بووە لە 27 ملیار دینار".

 

وتیشى "داهاتى مانگانە بەڕێژەى 30% بەرزبووەتەوە".