گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکە گەنجەکە لەبارەى کڕینى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانى وڵاتەکەى رونکردنەوە دەدات

2020.09.01 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکە گەنجەکە لەبارەى کڕینى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانى وڵاتەکەى رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى کەنەدا رایگەیاند، وڵاتەکەى رەزامەندى دەربڕیوە لەسەر کڕینى نزیکەى 190 ملیۆن ڤاکسینى دژە کۆرۆنا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، جاستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانى کەنەدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەو رێککەوتنانەى کەنەدا بۆ کڕینى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا ئەنجامیداوە پێکهاتووە لە کڕینى 76 ملیۆن ڤاکسینى دژە کۆرۆناى کۆمپانیاى نۆفافاکس کە بارەگاکەى لە میریلاندە لەگەڵ 38 ملیۆن ڤاکسینى دژە کۆرۆناى کۆمپانیاى جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن کە بارەگاکەى لە نیوجیرسییە.

 

هاوکات لە راگەیەندراوێکى نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى ئەو وڵاتەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەر لەو ڕێککەوتنانەش پێشتر ڕێککەوتنێکى دیکە کراوە لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەر کە بارەگاکەى لەشارى نیویۆرکە بۆ کڕینى نزیکەى 20 ملیۆن ڤاکسینى دژە کۆرۆنا و هەروەها کڕینى 56 ملیۆن ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە کۆمپانیاى مودیرنا کە بارەگاکەى لە کامبردجى ویلایەتى ماساشوستسە.

 

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، کەنەدا بەردەوام دەبێت لە دانوستاندن و گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانى دیکە و ئەنجامدانى ڕێککەوتنى دیکە لەو بارەیەوە.