گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ..مارێکی درێژ لەسکی ژنێک دەرهێنرا ’’لە کاتی نوستندا لە دەمییەوە چووەتە سکییەوە’’

2020.08.31 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ..مارێکی درێژ لەسکی ژنێک دەرهێنرا ’’لە کاتی نوستندا لە دەمییەوە چووەتە سکییەوە’’

ناس کورد-

 

ژنێکی ڕوسی لە کاتی نووستندا مارێکی ترسناکی درێژ لە ڕێگەی دەمییەوە چووەتە ناوسکییەوە و دوای گەیاندنی ژنەکە بۆ نەخۆشخانە پزیشکەکان توانیویانە مارەکە بهێننە دەرەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی"دەیلی مەیل"ی بەریتانی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کەتێیدا دەردەکەوێت پزیشکە ڕوسەکان لە نەخۆشخانەیەکی کۆماری داغستانی سەربەو وڵاتە مارێکی درێژ لە سکی ژنێک دەهێننە دەرەو کە لە کاتی نوستندا لە باخی ماڵەکەی خۆی لە ڕێگەیی دەمییەوە چووەتە ناوسکییەوە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، ژنە ڕوسییەکە هەستی بەئازارێکی زۆرلە سکیدا کردووە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە دەرکەوتووە مارێک بە درێژی زیاتر لەمەترێک لە ناوسکیدایە، بۆیە پزیشکەکان لەڕێگەی سەڕکردنی تەواوی ژنەکە وبەکارهێنانی بۆریەکی تایبەتی پزیشکەییەوە مارەکەیان ڕاکێشاوە وهێناویانەتە دەرەوە.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، "تائێستا نەزانراوە مارەکە لەکاتی دەرهێنانی زیندوبووە یان مرداربووەتەوە، ڕاپۆرتە پزیشکییەکان ئاماژەیان بەو ماوەیەش نەکردووە کە مارەکە چەند لە ناوسکی ژنەکەدا ماوەتەوە".