ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی سێ هەزار و 757 توشبووی نوێی کۆرۆناى لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند، هاوکات 83 توشبووی تر بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو ئامارە زیاترە لە ئامارەکەى دوێنێ، کە سێ هەزار و 731 توشبوو، 68 حاڵەتى مردن تۆمارکرابوو. بەڵام ئامارى چاکبوونەوە کەمێک کەمیکردووە و 3722 حاڵەت تۆمارکراوە لەکاتێکدا دوێنێ سێ هەزار و 860 توشبوو چاکببوونەوە.
توشبووەکانى ئەمڕۆ:
بەغدا رەسافە 402
بەغدا کەرخ 343
مەدینە توب 93
نەجەف272
سلێمانى 179
هەولێر 169
دهۆك 243
كەربەلا 251
كەركوك 126
ديالە 128
واست 143
بەسرە 319
ميسان 71
بابل 146
دیوانیە 202
زیقار 211
ئەنبار 55
موسەنا 142
نەینەوا 109
سەڵاحەدین 153
بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق، لە ئێستادا کۆى توشبووان گەیشتووەتە 234934 حاڵەت، 176602 یان چاکبوونەتەوە کە دەکاتە رێژەى (75.2 %)، هەروەها 7042 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.