گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’تۆمەتێکى دژە مەزهەبى دراوەتە پاڵى’ 

دادگاى ڕەسافەى شارى بەغدا فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ خاوەن کەناڵى ئاسمانیى دیجلە دەرکرد

2020.08.31 - 13:15
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى ڕەسافەى شارى بەغدا فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ خاوەن کەناڵى ئاسمانیى دیجلە دەرکرد

ناس کورد- 

دادگاى ڕەسافەى شارى بەغدا ڕایگەیاند، بەپێى یاسای سزادانى عێراقى و بەتۆمەتى سوکایەتیکردن بەسروتى مەزهەبێکى ئاینى لەعێراق فەرمانى دەستگیرکردن بۆ خاوەنى کەناڵى دیجلە دەرکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ (دووشەممە، 31ى ئابى 2020) بڵاوى کردووەتەوە، دادگاى لێکۆڵینەوەى بەغدا- ڕەسافە ڕایگەیاند، لەسەر بنەماى تۆمارکردنى سکاڵایەک لەلایەن ژمارەیەک لە پارێزەرەوە لەدادگاى ڕەسافە و بەتۆمەتى بەئەنقەست سوکایەتیکردن بەسروتەکانى یەکێک لەمەزهەبە ئاینیەکان لەعێراقدا و بەپێى مادەى یەک لەیاسای 372ى سزادانى عێراق دادگا بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ جەمال کەربولى خاوەنى کەناڵى دیجلە دەرکردووە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هەروەها دادگا بڕیاریداوە دەستەى میدیا و پەیوەندییەکان ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەى ڕێوشوێنى یاسایى و کارگێڕى لەدژى ئەو کەناڵە بگرنە بەر ئەوەش وەکو بنەما پسپۆڕییەکانى ئەو دەستەیە.