کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕایدەگەیەنێت نابێت منداڵان زیاتر لە یەک کاتژمێرى ڕۆژانە تەماشاى تەلەفزیۆن و ڤیدیۆ و یارى ئەلیکترۆنى بکەن، هەروەها ئەو منداڵانەى کە لە ساڵێک کەمترن نابێت بە هیچ جۆرێک سەیرى شاشە ئەلیکترۆنییەکان بکەن.
.
ئەو ڕێکخراوە ئەوەى ڕاگەیاندووە، ئەو مناڵانەى تەمەنیان لە پێنج ساڵ کەمترە، دەبێت چالاکییە جەستەییەکان ئەنجام بدەن و ڕێژەیەکى باش بخەون، بۆ ئەوەى هاوکارییان بکات لە بەرزبوونەوەى ئاستى بەرگرى لاشەیان و دووچارى قەڵەویی و نەخۆشیی دیکە نەبنەوە لە کاتى گەورە بوونیان.
.
دکتۆر فیونا پۆڵ کە وەک کەسێکى پسپۆڕ لە ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى کار دەکات، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئەوان هۆشدارى دەدەن لە ئاڵودەبوونى منداڵان لە بەکارهێنانى شاشە ئەلیکترۆنییەکان.
.
لە ئامۆژگارییەکانى تایبەت بە منداڵان ڕێکخراوە جیهانیەکە ئامۆژگارى دایکان و باوکانى کردووە، ئەو منداڵانەى تەمەنیان لەنێوان یەک بۆ چوار ساڵدایە نابێت ڕۆژانە کەمتر لە سێ کاتژمێر چالاکى جەستەیی ئەنجام بدەن بە درێژایی ڕۆژەکە.
.
دکتۆر پۆڵ ئەوەشى ئاشکرا کردووە، لە ئێستادا لە جیهان لە کۆى سێ منداڵ منداڵێکیان بە دەست قەڵەوییەوە دەناڵێنێت، ئەوەش هۆکارەکەى ئەوەیە ئەو منداڵانە بەدیار شاشەکانەوە دادەنیشن و چالاکى جەستەیی ئەنجام نادەن.
.
ئاماژە بەوەشکراوە، ٤٠ ملیۆن لەو منداڵانەى تەمەنیان لە خوار پێنج ساڵانەوەیە، بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن.
.
.