گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نيويۆرك تايمز: لە كەمتر لە دوو ساڵدا توركيا ڕوبەڕوى داڕمانى ئابورى دەبێتەوە

2020.08.31 - 08:35
App store icon Play store icon Play store icon
نيويۆرك تايمز: لە كەمتر لە دوو ساڵدا توركيا ڕوبەڕوى داڕمانى ئابورى دەبێتەوە

ناس کورد-

ڕۆژنامەى نيويۆرك تايمزى ئەمريكى ئاشكرايكرد، توركيا لە ماوەى كەمتر لە دوو ساڵدا ڕوبەڕوى داڕمانێکى ئابورى سەخت دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆى دابەزینى نرخى ليرە بەرامبەر دۆلار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نيويۆرك تايمز لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەى بەوەداوە، دابەزينى نرخى ليرەى توركى بەرامبەر دۆلارى ئەمريكى دەبێتە هۆى ئەوەى توركيا ڕوبەڕوى داڕمانى ئابوريى سەخت ببێتەوە لەماوەى كەمتر لە دوو ساڵدا.

 

ڕونيشكراوەتەوە، بەتايبەتى بەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى كۆرۆنا لەو وڵاتە بەشێوەيەك كە بوەتە جێى نيگەرانى بەتايبەتى لە چەند ڕۆژى ڕابردودا، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى لەسەر ئاستى سياسەتى دەرەوە جوڵەكانى توركيا كاريگەرى نەرێنى لەسەر هێزى ئابوريى ئەو وڵاتە دروستكردووە.

 

ڕۆژنامەكە دەشڵێت، لەئێستادا شيكەرەوانى سياسى چاودێرى جوڵەكانى ئەنقەرە دەكەن لە دەرياى ناوەڕاستدا دژى فەڕەنسا و يۆنان.

 

بەگوێرەى شيكردنەوەى چاودێران، هەوڵەكانى ڕەجەب تەيب ئەردۆگان سەرۆكى ئەو وڵاتە بۆ دروستكردنى كێشمەكێش و هاندانى هەستى نەتەوەيى بۆ بەلاڕێدابردنى بيركردنەوەى هاووڵاتيانى وڵاتەكەيەتى لە كێشە ئابورييەكانى ناوخۆ.

 

نيويۆرك تايمزى ئەمريكى جەختیش دەكاتەوە، ساڵى ڕابردوو دەسەڵاتى ئەردۆگان لەرزى، ئەوەش دواى ئەوەى حزبەكەى كۆنترۆڵى ئيدارەى شارەوەنى ئيستانبوڵى لەدەستدا.

 

بازاڕى بانكى توركيا هەڵاوژێرێكى شێتانە بەخۆيەوە دەبينيێت و دراوى نيشتمانى ئەو وڵاتە بەهۆى ئاراستە سياسيە گشتيەكانەوە كاريگەريیەكى گەورەى بەسەرەوەيە و نرخى ليرەى توركى بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە لە دابەزين.