گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەشناسێکى دیار: شەپۆلى گەرماى ناوچەکە کاریگەرى کەمترى لەسەر عێراق هەیە 

2020.08.30 - 23:38
App store icon Play store icon Play store icon
كەشناسێکى دیار: شەپۆلى گەرماى ناوچەکە کاریگەرى کەمترى لەسەر عێراق هەیە 

ناس کورد-

سادق عەتيە شارەزاى دیارى كەشناسى عێراقى ڕایگەیاند، ئەو شەپۆلەى گەرمايەى كە رووى لەناوچەكە كردووە بەراورد بە توركيا و وڵاتى شام كاريگەرى کەمتر لەسەر عێراق و دەوڵەتانى كەنداو هەيە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سادق عەتيە بڵاويكردوەتەوە، پێشبينى دەكرێت لە وڵاتى شام پلەى گەرماى پێوانەيى تۆمار بكرێت لەم هەفتەيەدا بەڵام بۆ ماوەيەك بەردەوام دەبێت و لەوانەيە تا چارەكى كۆتايى مانگى ئەيلول بەردەوام بێت.

 

باسى لەوەشكردوە، هەروەها پێشبينى دەكرێت شەپۆلە گەرماكە كاريگەرى لە ناوچەكانى باكور و ناوەڕاستى عێڕاقيش بكات بەڵام لە شارەكانى ناوەڕاست كاريگەرييەكەى كەمتر دەبێت، بەڵام لە ڕۆژى دوو شەممەوە شەپۆلى شێ لە پارێزگاكانى باشور دەستپێدەكات و دەبێتە هۆى هەستكردن بە گەرمايەكى ماندوكەر.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، پێشبينى دەكرێت ئەو شەپۆلە گەرمايە و شەپۆلە شێيەكەش تا ناوەڕاستى مانگى ئەيلول بەردەوام بێت، ناوبەناويش دەگۆڕێت بۆ باى باكورى خۆرئاواى سووك و دواتر ئاراستەكەى دەگۆڕێت بۆ باشورى ڕۆژهەڵات.

 

ئاماژە بەوەشدەدات، پێشبينى باران و هەورەتريشقەش دەكرێت لە چەند ناوچەيەكى وڵات ئەوەش ناوبەناو و بەشێوەيەكى زۆر كەم و بڵاو.

 

سادق عەتيە دەشڵێت، بەپێى نەخشەكان هۆكارى ئەو شەپۆلە گەرمايە باڵادەستى بەرزە پاڵەپەستۆى قوڵبوەوەيە لە چينە باڵاكان "نرخى هايت دەگاتە 6000 مەتر" لە كەنارەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئەوەش هێزى شەپۆلى گەرماكە لە وڵاتى شام و توركيا زياددەكات، هەروەها دەبێتە هۆى زيادبونى هێزى با بۆ خوارەوە و گەرمبوونى زۆر.

 

هێماى بۆ ئەوەشكردوە، عێڕاق و وڵاتانى كەنداو بەشێوەيەكى ڕێژەيى دوورن لە كاريگەريەكانى بەهۆى ئەوەشەوە پلەكانى گەرما نزمترن، هەروەها شەپۆلەكە هيچ پەيوەندى بە "نزمە پاڵپەستۆى هندى"يەوە نييە.