گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گومرگى عێراق: داهاتى رۆژێکى گومرگ سێ ملیار دینارى تێپەڕاند

2020.08.30 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
گومرگى عێراق: داهاتى رۆژێکى گومرگ سێ ملیار دینارى تێپەڕاند

ناس کورد-

دەستەى گشتى گومرگى عێراق ڕایگەیاند، دوێنێ شەممە داهاتى گومرگ زیاتر بووە لە سێ ملیار دینار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى دەستەکە کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، سەرەڕاى وەرنەگرتنى رسوماتى گومرگى لەسەر زۆرێک لە کەلوپەلەکان و کەمى هاوردە بەهۆى داخستنى بەشێک لە دەروازە سنورییەکانەوە، کۆى داهاتى گومرگ رۆژى شەممە گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیار و 87 ملیۆن دینار.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، کارئاسانیان کردووە بۆ چونە ناوەوەى کەلوپەل و پێداویستى پزیشکى و خۆراک بەچاودێرى ڕاستەوخۆى ئیدارەى باڵاى دەستەى گشتى گومرگ.

 

لەدواى کۆنترۆڵکردنى دەروازە سنورییەکان و خاڵە گومرگییەکان بەفەرمانى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران لەلایەن سوپاوە، دەستەى گشتى گومرگ سەرپەرشتى راستەوخۆى کاروبارى گومرگى دەکات لەخاڵە سنورییەکان.

 

دەستەکە رۆژانە داهاتى گشتى خاڵە گومرگییەکان بڵاودەکاتەوە و داهاتەکە بەرزبوونەوەى بەرچاوى بەخۆوە بینیوە.