گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قۆناغى یەکەمى لێکۆڵینەوە لەکوشتنى خۆپیشاندەران کۆتایی هاتووە

کازمى لیژنەیەکى بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیە گەورەکانى گەندەڵى پێکهێنا

2020.08.30 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى لیژنەیەکى بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیە گەورەکانى گەندەڵى پێکهێنا

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى عێراق پێکهێنانى لیژنەیەکى تایبەتمەندى بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیە گەورەکانى گەندەڵى و تاوانە نائاساییەکان ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە وتەیەکى تەلەفزیۆنیدا بەبۆنەى یادەکانى عاشوراوە ڕایگەیاند "بڕیارمداوە بە پێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى باڵا تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیە گەورەکانى گەندەڵى و تاوانە نائاساییەکان".

 

رونیشیکردەوە "لیژنەکە دەسەڵاتى پێویستى پێدراوە بۆ بەدیهێنانى هەیبەتى دەوڵەت و گەڕانەوەى مافى هاووڵاتیان لە گەندەڵکاران".

 

پێکهێنانى ئەو لیژنەیە لەلایەن کازمییەوە دواى چەند رۆژێک دێت لە بلۆککردنى سەروەت و سامانى نۆ بەرپرسى ئێستا و پێشووى عێراق لەلایەن بانکى ناوەندییەوە، بەتۆمەتى تێوەگلانیان لە دۆسیەى گەندەڵى.

 

لەبارەى لێکۆڵینەوەکان لە کوشتنى خۆپیشاندەران، کازمى وتى "قۆناغى یەکەمى لێکۆڵینەوەکان لەبارەى گەڕان بەدواى راستییەکانى پێشێلکاریی دژى خۆپیشاندەرانى تشرین کۆتایی هاتووە".

 

باسى لەوەشکرد، کارەکانى تۆمارکردنى ناوى بریندار و قوربانیانى خۆپیشاندانەکان دەستیپیکردووە بۆ ئەوەى ئامارێکى دروستیان دەستبکەوێت تا بتوانن مافەکانیان بۆ دابین بکەن.