گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میسى جارێکى تر بەرشەلۆنەى شۆککرد و هەڕەشەکەى بردەسەر

2020.08.30 - 16:37
App store icon Play store icon Play store icon
میسى جارێکى تر بەرشەلۆنەى شۆککرد و هەڕەشەکەى بردەسەر

ناس کورد-

 

لیۆنێل میسى هەڕەشەکەى بەرانبەر ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنە جێبەجێکرد و جارێکى تر ئەو یانەیەى تووشى شۆک کرد، کاتێک ئامادەى پشکنینى پزیشکى نەبوو پێش دەستپێکردنى وەرزى نوێى تۆپى پێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میسى سێشەممەى ڕابردوو بەشێوەیەکى کتوپڕ خواستى خۆى بۆ رۆیشتن لە بەرشەلۆنە خستەڕوو، پێش کەمتر لە دوو هەفتە لە وادەى دەستپێکردنى وەرزى نوێ.

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، یاریزانانى یانەکە ئەمڕۆ پشکنینى کۆرۆنایان کردووە، بەڵام میسى ئامادەى پشکنین نەبووە، لەکاتێکدا چاوەڕواندەکرا بچێتە شوێنى تایبەت بە راهێنانەکانى یانەکە بەمەبەستى ئەنجامدانى پشکنینەکە.

 

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، میسى کە شەش جار بە باشترین یاریزان لەسەر ئاستى جیهان دەستنیشانکراوە، بەشدارى لە پشکنینى پزیشکى و راهێنانەکان ناکات پێش دەستپێکردنى وەرزى نوێ.

 

چەند سەرچاوەیەک بە رۆژنامەى "ئەى ئێس بی ئێن" یان وتووە، میسى ئامادەنییە رۆژى دوشەممە بەشدارى مەشقەکان بکات، ئیدارەى بەرشەلۆنەش بەنیازە رێوشوێنى سزادان بەرانبەرى بگرێتەبەر.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەرۆکى یانەکە ئامادەیە بۆ ڕاگەیاندنى دەستلەکارکێشانەوەى، ئەگەر میسى ڕایبگەیەنێت کە بوونى ئەو کێشەیە و دەمێنێتەوە ئەگەر ئەو وازبهێنێت.

 

بەوتەى پارێزەرەکانى، ئەو مەرجەى میسى واژۆى لەسەرکردووە لە گرێبەستەکەیدا لەساڵى 2017، رێگەی پێدەدات یانەکە جێبهێڵێت بەبێ ئەوەى هیچ بڕە پارەیەک بدات.

 

ئەو ماددەیە رێگەى بە میسى داوە تا پێش 10ى حوزەیران داواکە پێشکەشبکات بۆ ئەوەى بەبێ پێدانى هیچ بڕە پارەیەک بە یانەکەى، بەڵام پارێزەرەکانى دەڵێن ئەو ماددەیە ماناى کۆتایی وەرزى ئەمساڵە، کە بەهۆى کۆرۆناوە تا ئەم مانگە درێژکراوەتەوە.

 

هەر بەپێی گرێبەستەکە کە کۆتایی وەرزى داهاتوو کۆتایی دێت، میسى دەتوانێت یانەکەى جێبهێڵێت بەمەرجى ئەوەى 700 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەکەى.