کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد – هەڤاڵ فەتاح
.
بەوتەی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئەنجومەنەکە داوایەكی پارێزگاری كەركوك بە وەكالەتی ڕەتكردوەتەوە بۆ خەرجكردنی 64 ملیار دینار، پارێزگاریش نووسراوی ئاڕاستەی حكومەتی عێراقی كردووە "ئەنجومەنی كەركوك سڕبكرێت".
.
ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەوبارەیەوە بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند، 21 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوایەكی ڕاکان جبوری پارێزگاری كەركوكيان بە وەكالەت ڕەتكردوە كە دەیویست "بە شێوەیەكی هەڕەمەکی بڕی 64 ملیار دینار خەرجبكرێت بۆ فەرمانگەكانی پارێزگاكە ".
.
عەسکەری باسی لەوەش کرد کە هۆی ڕەتکردنەوەی ئەو داواکارییەی جبوری دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ویستوویەتی "ئەو پارەیە بەبێ دەرخستە بەبێ دیاریكردنی پێداویستیەكانی ئەو فەرمانگانە خەرجبكرێت".
.
لەبەرامبەردا، بەوتەی ئەحمەد عەسکەری، ڕاكان سەعید نووسراوی ئاڕاستەی حكومەتی فیدراڵی كردووە و داوا دەكات حکومەت و وەزارەتەکان مامەڵە لەگەڵ ئیدارەی شارەکە بکەن بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان نەک ئەنجومەنی پارێزگا.
.
"ئەمە جاری یەكەم نییە پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت نووسراو ئاراستەی بەغداد دەكات بۆ ئەم مەبەستە، كەس مافی لە كارخستنی ئەنجومەنی نییە، تەنها ئەنجومەن خۆی دەتوانێت خۆی لەكاربخات،" ئەحمەد عەسکەری وادەڵێت.
.