ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی سێ هەزار و 731 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند، هاوکات 68 توشبووی تر بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ی ئابی 2020، ئاماری گشتیی توشبووانی نەخۆشییەکە لە عێراق گەیشتووەتە 231 هەزار و 177 حاڵەت، توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبووە:
بەغدا\ڕەسافە: 374
بەغدا\کەرخ: 346
شاری پزیشکی: 62
نەجەف: 334
سلێمانی: 161
هەولێر: 138
دهۆک: 241
کەربەلا: 269
کەرکوک: 118
دیالە: 75
واست: 246
بەسرە: 395
میسان: 137
بابل 53
دیوانیە: 163
زیقار: 242
ئەنبار: 35
موسەنا: 187
نەینەوا: 128
سەڵاحەدین: 27
هەر بەپێی ئامارەکە، سێ هەزار و 860 توشبوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە، بەوەش کۆی گشتیی چاکبووەکان لە عێراق گەیشتووەتە 172 هەزار و 880 حاڵەت، واتە ڕیژەى 74.8%ی توشبووان چاکبوونەتەوە.
هەر لە 24 کاتژمێردا، 68 توشبووی کۆرۆنا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە، کۆی گشتیی مردووان بە نەخۆشییەکە گەیشتووەتە شەش هەزار و 959 حاڵەت.