گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری نوێی کۆرۆنا لەهەرێم؛ سەدان توشبووی نوێ و گیانلەدەستدانی 17 کەسی دیکە

2020.08.30 - 15:10
ئاماری نوێی کۆرۆنا لەهەرێم؛ سەدان توشبووی نوێ و گیانلەدەستدانی 17 کەسی دیکە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنی زیاتر لە ٥٠٠ توشبووی کۆرۆنای لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات ٢٩٣ توشبووی دیکە چاکبوونەتەوە و ١٧ توشبووش گیانیانلەدەستداوە.

 

لەڕاگەیەندراوی ڕۆژانەی خۆیدا، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٠٧١ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا لەسەرانسەری هەرێم کراون، سەرەنجام ٥٤٠ توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، کە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

 (١٣٨ هەولێر)

(١١٥ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)

(٢٤١ دهۆك)

(١٤ هەڵەبجە)

 

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوکات ٢٩٣ توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

                    

(٢١٧ هەولێر)

(١٨ سلێمانی، ٤٢ گەرمیان)

 (١٦ هەڵەبجە)

 

ئەوەش هاتووە، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧ توشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

         

(١٤ هەولێر)

(١ سلێمانی)

(٢ دهۆك)

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەئێستادا ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە هەرێم بەمشێوەیەیە:

 

کەڕەنتین هاوڵاتی  ٢١٨٧١                (٢١٨٣٠ دەرچوو)

پشکنین        ٣٠٨٦٣٩                       (١٢٣٨٩٧ هەولێر، ٨٧٠٦٢ سلێمانی، ٩٤٨٣٨ دهۆك، ٢٨٤٢ هەڵەبجە)

تووشبوون ٢٨١٦١                            (١١٦٣١ هەولێر، ١١٧٧١ سلێمانی، ٣٨٩٤ دهۆك، ٨٦٥ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٧٦٧٩                    (٧٤٢٥ هەولێر، ٨٠١٩ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆك، ٧٩٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٩٤٣٣            (٣٨٠٧ هەولێر، ٣١٦٥ سلێمانی، ٢٤٠٣ دهۆك، ٥٨ هەڵەبجە)

مردن ١٠٤٩                            (٣٩٩ هەولێر، ٥٨٧ سلێمانی، ٤٦ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)