گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ لە یەک هەفتەدا 132 توشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە

2020.08.30 - 11:12
هەرێم؛ لە یەک هەفتەدا 132 توشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لەماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا، زیاتر لە 30 هەزار پشکنینی کۆرۆنا کراون و سێ هەزار و 520 توشبووی نوێ دەستنیشانکراون، واتە بەڕیژەی %11، هاوکات 132 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.

 

بەگوێرەی خشتەیەکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم کە ئاماری یەک هەفتەی ڕابردووی تیدایە، واتە لە 21ی ئاب تاوەکو 27ی ئاب، تێیدا دەردەکەوێت لەو ماوەیەدا 30 هەزار و 537 پشکنینی کۆرۆنا کراون.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، لەو هەفتەیەداو لەکۆی ئەو پشکنینانە، سێ هەزار و 500 پشکنینیان ئەرێنی بوون و بە توشبووی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، واتە ئەنجامی %11.5ی ئەو کەسانەی لەهەفتەی ڕابردوودا پشکنینیان بۆ کراوە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون و %89یان سەلامەت بوون.

me_ga.php?id=805

هەر بەگوێرەی خشتەکە، هەر لەماوەی ئەو هەفتەیەدا 132 توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە و زۆرترینیان لە هەولێر بوون.

 

هەرچی تایبەتە بە ئاماری چاکبوونەوە، سێ هەزار و 154 توشبوو چاکبوونەتەوە و ڕێژەی چاکبوونەوەش لەو هەفتەیەدا %89یە.