گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سعودیە یەک ملیار دۆلار بە قەرز دەداتە عێراق

وەزیری پلاندانی عێراق: پەیوەندییە ئابورییەکانمان لەگەڵ سعودیە پتوتردەکەین

2020.08.30 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پلاندانی عێراق: پەیوەندییە ئابورییەکانمان لەگەڵ سعودیە پتوتردەکەین

ناس کورد-

وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە گرنگییەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە و دەیەوێت مەودای هاوکارییەکانی نێوانیان فراوانتر بکات و ڕایگەیاند، بڕیارە سعودیە بە بڕی ملیارێک دۆلار قەرزێکی درێژ مەودا بدات بە عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خاد بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند :"سەردانەکەی ئەم دواییەمان بۆ شانشینی سعودیە سەرکەوتووە بووە و ژمارەیەک ڕێککەوتن لە بواری بازرگانی، وەبەرهێنان و کۆنترۆڵ کواڵێتی کراوە و چاوەڕوانی ڕەزامەندی پەرلەمانی عێراق دەکات بۆ ئەوەی لەئایندەیەکی نزیکدا لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژووبکرێن".

 

ئاماژەبەوەشکرد : "عێراق بەنیازە بە مەودایەکی فراوان پەیوەندییە ئابورییەکانی لەگەڵ وڵاتی سعودیە پتوتربکات بەتایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، خزمەتگوزارییەکان، وەبەرهێنان وپەرپێدان بە ڕوڵی کەرتی تایبەت".

 

وەزیری پلاندانانی عێراق ڕوونیشکردەوە: "وڵاتی سعودیە  بەنیازە قەرزێک بە ڕێکارێکی ئاسان ودرێژمەودا بەبڕی ملیارێک دۆلاربدات بەعێراق".

 

وتیشی: "لە هەمانکاتدا هەردووڵا هاوڕان لەسەر پارێزگاریکردن لە بەرهەمی ناوخۆ و نیشتیمانی هەردولا".