ناس کورد-
سەرۆككۆماری عێراق ڕایگەیاند، عێراقییەکان ئیمامی حسێن سەرمەشقیانە و لەسەر هەمان ڕێگای ئەوپیادە دەکەن و دەڵێت، "عێراق لە گۆڕانکارییەکی هەستاردایە و عێراقییەکان دادپەروەری و سەروەری یاسایان دەوێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەبۆنەی یادی عاشورا، بەرهەم ساڵح، سەرككۆماری عێراق وتارێکی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە وئاماژەی بەوەکرد، "ئیمامی حسێن لە ڕفتارەکانی و پڕۆژە چاکسازییەکەی نەمر بوو، تەنها لەگەڵ دوژمنەکانیشی بە پرەنسیپە مرۆڤایەتییەکان مامەڵەی کردوە".
وتیشی: "حسێن سومبولی پێکەوە ژیان بوو، کۆکەرەوەی هەموو چین وتوێژەکان بوو لەسنوری هیچ تایفەیەک، ئاینزایەک ونەتەوەیەک ڕانەوستاوە".
بەرهەم ساڵح ئەوەشی خستەڕوو، "جیهان بە شەڕ و قەیرانی كۆرۆنادا تێپەڕدەبێت، بەڵام عێراقییەكان سەلماندیان لەسەر ڕێی حسێن دەڕۆن و ئەو سەرمەشقیانە".
لە بەشێكی وتارەکەیدا سەرۆككۆماری عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، "عێراق بە قۆناغێكی هەستیار و مەترسیداردا تێپەڕدەبێت، عێراقییەكان دەیانەوێت كۆتایی بە گەندەڵی بهێندرێت وسەروەری وڵاتەكەشیان بپارێزن".
بەرهەم ساڵح بە پێویستی زانی "هەڵبژاردنێكی پاک و بێگەرد لە کەشێکی ئارام و دور لە ساختەكاری و دەستێوردان لە عێراقدا بەڕێوەبچێت کە دەبێت هاوشان بێت لەگەڵ فەراهەمکردنی هەموو پێداویستەکانی لە ڕووی هونەری و یاساییەوە بۆ ئەوەی عێراقییەکان ئاسودەبن".