گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڤیدیۆ؛ ژاپۆن يەكەم ئۆتۆمبێلى فڕيوى بەسەركەوتوويى تاقيكردەوە

2020.08.29 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد- 

كۆمپانيايەكى ژاپۆنى يەكەم ئۆتۆمبێلى فڕيوى لە جيهاندا بە سەركەوتوويى تاقيكردەوە، بەڵام تەنها دەتوانێت 5 بۆ 10 خولەك بفڕێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كۆمپانياى "سكاى دايف"ى ژاپۆنى گرتەيەكى ڤيديۆيى بڵاوكردەوە كە تێيدا يەكەم ئۆتۆمبێلى فڕيوى لە جيهاندا بە سەركەوتوويى تاقيكردوەتەوە، ئۆتۆمبێلەكە زياتر لە ماتۆڕسكيلێك دەچێت كە چەند پانكەيەكى پاڵنەرى پێوەيە و مەترێك بۆ دوو مەتر بەرز دەبێتەوە.

 

لاى خۆيەوە "تۆمۆهيرۆ فۆكۆزاوا" كە سەرپەرشتى پرۆژەكە دەكات بە ئاژانسى "ئەسۆشيەيتد پرێس"ى وتووە: "لەنێوان زياتر لە 100 پرۆژەى ئۆتۆمبێلى فڕيو لە جيهاندا تەنها ژمارەيەكى زۆر كەم توانيويانە سەركەوتووبن، هيوادارين خەڵكى زياتر ئارەزووى ئەوە بكەن كە سوارى ببن و هەست بە پارێزراوى بكەن." 

 

باسى لەوەشكردوە، ئۆتۆمبێلەكە تائێستا دەتوانێت 5 بۆ 10 خولەك بفڕێت، ئەگەر بگاتە 30 خولەك ئەوا تواناى گەورەترى دەبێت.

 

هيوا هەيە ئەو ئۆتۆمبێلە تا ساڵى 2023 بتوانێت لە بەرزیيەكى زياتر بفڕێت و بخرێتە بازاڕەوە، فۆكۆزاوا دەڵێت، سەرەتا چاكسازييەكانى سەلامەتى پێويستە.

 

لەئێستادا قەبارەى پاترى و چاودێریى جوڵەى ئاسمانى و ژێرخان و چەندين ئاڵنگارى تر لەبەردەم دروستكەرانى ئۆتۆمبێلى فڕيودا هەن لە جيهاندا.