ناس کورد-
وەزیری تەندروستیی عێراق فەرمانی کرد ڕێکارەکانی تایبەت بە پلەبەندیی پزیشکی لە مانگی داهاتووەوە جێبەجێبکرێت و ئەوە ماوەیەشی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەبوونی دامەزراندەوە پلەبەندی کارمەندانی تەندروستی دواکەوتبوو قەربوودەکرێتەوە و بە ڕاژە بۆیان هەژمار دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە 29ی ئابی 2020، لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند:"حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی فەرمانی کردوە بەزووترین کات ئەو ڕێکارانەی کە تایبەتن بە پلەبەندیی پزیشکیی پزیشکان و پەرستارانەوە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ڕاگەیاندراوەکە ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە: "وەزیری تەندروستیی فەرمانیشکردووە ئەو پلەبەندیانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەبوونی دامەزراندنەوە دواکەوتووە بۆ کارمەندانی تەندروستیی قەرەبوو بکرێتەوە و ئەو ماوەیە هەژماربکرێت و بخرێتە سەر ڕاژەکەیان."