ناس کورد-
شێرکۆ میروەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغدا و هاوکات سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییە دەرەکییەکانی پەرلەمانی عێراق خۆی و خێزانەکەى توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ شەممە، 29ی ئابی 2020، شێرکۆ میروەیس لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، چەند ڕۆژێک پێش هەستم بە خراپی تەندروستیم کرد، بۆیە پشکنینی تەندروستیم ئەنجام دا و دەرکەوت خۆم و خێزانەکەم توشی کۆرۆنا بوین."
دەشڵێت، "داوا لە خودا دەکەم گەلی عێراقی ئارامگرمان و مرۆڤایەتی لەم نەخۆشییە ڕزگار بکات و سەرجەم توشبووانیش شیفا بدات."