گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆی گۆڕانی دەموچاوی میلانیای هاوسەری ترەمپ لە کاتی چوونی ئیڤانکا بۆسەر ستەیج خەڵکی سەرقاڵ کردووە

2020.08.29 - 17:20
ڤیدیۆی گۆڕانی دەموچاوی میلانیای هاوسەری ترەمپ لە کاتی چوونی ئیڤانکا  بۆسەر ستەیج خەڵکی سەرقاڵ کردووە

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆی ڕەفتارێکی سەیری میلانا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا لەکاتی بەشداریکردنی لە گۆنگرەیەکی کۆمارییەکاندا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی هاوسەری و ئیڤانکای کچی ترەمپ، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتەنێت و لێکدانەوەی جۆراوجۆری بۆ دەکرێت، بە تایبەت دەوترێت ئەو دووانە پەیوەندییەکی باشیان نییە.

 

لە کۆنگرەکەدا زومی کامێراکان ڕوودەکەن سەر ڕوخساروی میلانیا و بەڕوونی وێنەی دەموچاوی دەگرن لەساتی هاتنی ئیڤانکای کچی ترەمپ بۆ سەر ستەیجەکە و ڕاوستانی لەپاڵ باوکیدا. 

 

لە گرتە ڤیدیۆکەدا بەروونی شێوازی زەردەخەنی میلانا دەردەکەوێت کاتێک ئیڤانکا دەبینێت ولە پاڵ باوکی ڕادەوستێت، بەڵام ڕاستەوخۆ ولە ناکاولەماوەی چەند چرکەیەکدا شێوازی ڕوخساری میلانا لەزەردەخەنەوە دەگۆڕدرێت بۆ دەموچاوێکی تۆڕە.

 

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەکاتی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکەدا بە سەرسورمان و سەرنجەوە کۆمێنتیان نوسیوە و بە تەنزەوە لێکدانەوەیان بۆ ڕەفتارەکەی میلانا کردووە وپێیانوایە پەیوەندی نێوان ئەو دوو خانمە باش نییە و کێشەی خێزانیی لە نێوان بنەماڵەکەی ترەمپدا هەیە.