گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یانەیەکى دیکەى بەناوبانگ هەوڵى ڕاکێشانى میسى دەدات بەلاى خۆیدا

2020.08.29 - 16:08
یانەیەکى دیکەى بەناوبانگ هەوڵى ڕاکێشانى میسى دەدات بەلاى خۆیدا

ناس کورد-

تائێستا قەیرانى ڕۆیشتنى میسى لە بەرشەلۆنە گرنگترین باسى رۆژنامە جیهانییەکانە، لەکاتێکدا ئەو یانەیەى سەرکەوتوو دەبێت لە راکێشانى بەلاى خۆیدا هێشتا نادیارە.

 

لەگەڵ گرنگیپێدانى زۆرى یانە ئەوروپییەکان بۆ کڕینى میسى تەمەن 33 ساڵ، ڕۆژنامەى (لو باریسیان)ى فەڕەنسى ئاشکرایکرد نیمار و ئەنخیل دى ماریا هەردوو ئەستێرەى یانەى پاریس سانجێرمان لە هەوڵدان میسى ڕابکێشن بەرەو ئەو یانەیە کە پاڵەوانى خولى ئەم وەرزەى فەڕەنسایە.

 

میسى پەیوەندى باشى لەگەڵ ئەو دوو یاریزانە هەیە، لەگەڵ نیمار چوار وەرز پێکەوە لە بەرشەلۆنە بوون، هەروەها ساڵانێک لەگەڵ دى ماریا لە هەڵبژاردەى ئەرجەنتین یاریکردووە.

 

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان، پاریس سانجێرمان و مانچستەر سیتى دوو نزیکترین یانەن کە رەنگە میسى لەخۆ بگرن، دواى ئەوەى ئیدارەى یانەکەى لە پلانى رۆیشتنى ئاگادارکردەوە.

 

بەپێی رۆژنامە فەڕەنسییەکە، بەڕێوەبەرى وەرزشى یانە فەڕەنسییەکە، بەکردەیی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئیدارەى بەرشەلۆنە لەپێناو بەدەستهێنانى گرێبەستى کڕینى میسى و یانەکە یەکێکە لەو یانانەى کە دەتوانێت موچەى بەرزى میسى بدات.

 

میسى بەنیازە لە کۆبوونەوەیەکدا پرسی داهاتووى لەو یانەیە و گرێبەستە مشتومڕاوییەکەى یەکلایی بکاتەوە، پارێزەرەکانى دەڵێن، بەندێکى گرێبەستەکە رێگە بە میسى دەدات لەم وەرزەدا یانەکە جێبهێڵێت، لەکاتێکدا ئیدارەى بەرشەلۆنە جەخت لە پێویستى پێدانى 700 ملیۆن یۆرۆ دەکاتەوە لەلایەن میسیەوە بە یانەکە، وەک سزاى پابەندنەبوون بە گرێبەستەکە.