ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری دۆخی کۆرۆنا لە وڵات ئاشکراکرد کە سێ هەزار و 834 توشبووی نوێ تۆمار کراون و 77 کەسیش بەهۆیەوە مردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى وەزارەت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 29ی ئابی 2020، ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 227 هەزار و 446 حاڵەت، توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبووە:
بەغدا\ ڕەسافە: 403
بەغدا\ کەرخ: 242
شاری پزیشکی: 113
نەجەف: 291
سلێمانی: 126
هەولێر: 195
دهۆک: 41
کەربەلا: 250
کەرکوک: 135
دیالە: 113
واست: 307
بەسرە: 277
میسان: 138
بابل: 150
دیوانیە: 135
زیقار: 266
ئەنبار: 50
موسەنا: 239
نەینەوا: 350
سەڵاحەدین: 13
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، چوار هەزار و 146 توشبوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و ژمارەى گشتیی ئەو کەسانەى چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 169 هەزار و 20 حاڵەت، واتە 74.3%ی کۆی گشتیی توشبووان.
هەر لەو 24 کاتژمێرەدا، 77 کەس بە نەخۆشییەکە گیانیانلەدەستداوە، ژمارەى گشتیی مردووان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە شەش هەزار و 891 حاڵەت.